تائێستا لە خۆپیشاندانەکانی ئێران 32 کەس گیانیان لە دەست داوە

خۆپیشاندانی ئێران
SNN
ماوەی چەند رۆژێکە، خۆپیشاندان و نارەزاییەکان بەرامبەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی فراواتر بوە و زیاتر لە 80 شاری ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە، لە خۆپیشاندانەکانیشدا 32کەس گیانیان لە دەستداوە کە 16یان خەڵکی رۆژھەڵاتن.
شەوی رابردوو لە خۆپیشاندانەکانی شاری کرماشان (مینوو مەجید) ژنە چالاکوانی رۆژھەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا و لە شارەکانی ئەنزەلی و سنە و مەریوانیش شەڕ و رووبەرووبونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکانی ئێران روویدا و لە 85 شاریش بەردەوام خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین ھەیە.
ماوەی حەوت رۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە شارەکانی ئێران و رۆژھەڵات و وڵاتانی ئەوروپا و چەند وڵاتێکی تر بەردەوامە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش کاردانەوەی فراوانی سیاسی بەدوای خۆیدا ھێناوە. بەپێی دوایین ئاماریش، 32 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 750ی تر برینداران، ھاوکات سێ ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان بە چەقۆ کوژراون.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









