لە SNNەوە وردەكاری پێدانی قەرزی كشتوكاڵی بە جوتیاران دەرچووانی بەشە كشتوكاڵییەكان بزانە

کێڵگەیەکی کشتوکاڵی لە هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەریم و بانكی ئەلقورتاسی ئیسلامی ڕێككەوتنێك واژۆكرا، بە مەبەستی وەرگرتنی پاڵپشتیی پێدانی قەرزی كشتوكاڵی بۆ ئەو جوتیارو دەرچووانەی بەشە كشتوكاڵییەكانی زانكۆو پەیمانگاكان كە بیرۆكەی بونیادنانی پڕۆژەی بچووك و مامناوەندیان هەیە لە سێكتەری كشتوكاڵی و پیشەسازیی كشتوكاڵی، SNN وردەكاری چۆنیەتی پێدانی ئەو قەرزە ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، سەرجەم ڕێكارەكانی پێدانی قەرزی كشتوكاڵی بە جوتیاران و دەرچووانی بەشە كشتوكاڵییەكان تەواو بوون، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی كشتوكاڵ وبانكی (ئەلقورتاسی) ئیسلامی كە لقێكی بانكی ناوەندی عێراقە و قەرزی كشتوكاڵی و پیشەسازی بەو هاووڵاتییانە دەدات ڕێككەوتنێكمان واژۆكردووە، بۆ پێدانی بڕێك پارەبەشێوەی قەرزی دریژخایەن كە بڕەكەی لە 15 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تا 100 ملیۆن دینار، ئەو كەسانەشی كە دەتوانن سودمەندببن لەو قەرزە ئەو جوتیار ودەرچووانەی بەشەكشتوكاڵییەكانن كە پڕۆژەی مامناوەند یا بچووكیان هەیە لەبواری كشتوكاڵیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو جوتیار و دەرچووانەی بەشە كشتوكاڵییەكان كەداواكاری بۆ وەرگرتنی ئەو قەرزە پێشكەش دەكەن دەبێت لەسەرەتادا ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەگشتییەكانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵی بكات وپاشان لەوەزارەتی كشتوكاڵ سەیری پڕۆپۆزەڵی ئەو كەسە دەكرێت كە دەیەوێت قەرزەكە وەربگرێت، ئەگەر لە ڕووی یاسایی و گرێبەست و ئەو زەوییەی پڕۆژەكەی لەسەر ئەنجام دەدات هیچ كێشەیەكی نەبێت و توانای ئەوەی هەبێت پڕۆژەكە تەواو بكات ئەوا وەزارەتی كشتوكاڵیش پشتگیری بەو كەسە دەدات و دواتر كارەكانی دیكەی وەرگرتنی قەرزەكە لەگەڵ بانكەكە تەواو دەبێت ودەست بە پرۆژەكەی دەكات.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەشهاتووەكە بڕی قەرزەكە لە نێوان 15 بۆ 100 ملیۆن دینار دەبێت و ماوەی وەرگرتنەوەشی پێنج ساڵ دەبێت و هەندێك پڕۆژەش دەگاتە حەوت ساڵە، بەڵام ئەو كەسەی داوای قەرزەكە دەكات دەبێت كەفیلێك دابنێت، هاوكات ئەو بانكە پارەی كاش ناداتە هاووڵاتییان، بەڵكو سەیری پرۆپۆزەڵی پێشكەشكراو دەكات و پڕۆژەكە پێویستی بە چی هەبێت لە ئامێر و پێداویستی بۆی دابین دەكات تاكو پڕۆژەكە دەست بەكار دەكات.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش لە مەراسیمێكدا بەسەرپەرشتی (بێگەرد تاڵەبانی) وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەئامادەبوونی نوێنەرایەتیی بانكی (ئەلقرتاسی ئیسلامی) بەفەرمی پێدانی قەرزی بانكی بۆ جووتیاران و دەرچووانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری لە نێوان هەردوولا واژۆكرا.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









