كۆمكارى عه‌ره‌بى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئێرانى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان كرد

كۆمه‌ڵێك منداڵى كورد له‌كاتى بۆردومانه‌كه‌ى كۆیه | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN
كۆمكارى عه‌ره‌بى له‌باره‌ى هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “پێویسته ئێران واز له تێكدانى دۆخى عێراق بهێنێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى ئه‌یلول، كۆمكارى عه‌ره‌بى به‌یاننامه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، ” به تووندى ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى وڵاتى ئێران ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستانى عێراق و پشتیوانى عێراق ده‌كه‌ن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پێشێلكارییه‌كان”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا كۆمكارى عه‌ره‌بى په‌یامێكیان ئاراسته‌ى وڵاتى ئێران كردووه و داواكارن، “ئێران چیتر واز له تێكدانى دۆخى عێراق بهێنێت”.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا كۆمكارى عه‌ره‌بى باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، “پێویسته ئێران رێز له سه‌روه‌رى خاكى عێراق بگرێت”.
دوێنى چوارشه‌ممه 28ى ئه‌یلول، كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى خۆكوژ و مووشه‌كى بالیستیه‌وه هێرشى كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان كه بریتین له، کۆیە، پشدەر، برادۆست، زڕگوێز، پردێ و باره‌گاى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان و پارتى ژیانى ئازادى كوردستانى بۆردومانكرد.
به‌پێى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى بۆردومان و مووشه‌كبارانه‌كانه‌وه، “تاوه‌كو ئێستا 15 كه‌س شه‌هید بوون و 45ى تریش برینداربوون كه برینى به‌شێكیان سه‌خته و به‌شێكیشیان كه‌مئه‌ندام بوون و به‌شێكى جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









