نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 309 ملیار دیناری پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیارانی هەرێم

گەنمی-جوتیاران
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016، لە چوارچێوەەی یاسای ئاسایشی خۆراك خەرج دەكرێت، بۆ ئەومەبەستەش بەربەستە یاسایی و ئیدارییەكان لە نێوان وەزارەتی بازرگانی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق نەهێشتووە و تەنها بڕیاری خەرجكردنی ماوە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە كە بڕەكەی 309 ملیار دینارە.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتاری فراكسۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی خێرا ناردنی بڕی ئەو 309ملیار دینارەی كە وەك قەرزی گەنمی جوتیارانی هەرێم لای حكومەتی عێراقی ماوەتەوە و تائێستا خەرج نەكراوە، بریتیە لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016، ئەو پارەیە لە چوارچێوەەی یاسای ئاسایشی خۆراك خەرج دەكرێت، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانی خەرجكردنی دەدات.
ئاماژەی بەوەشكرد،لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو كارمان بۆ نە هێشتنی بەربەستە یاسایی و ئیدارییەكان لە نێوان وەزارەتی بازرگانی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق كردووە، توانیومانە بەربەستەكان نەهێڵن و تەنیا رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی پارەكە لەلایەن ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ماوە، كە ئەوەیش لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو دەكرێت و بەچەند قۆناغێك پارەكە خەرجدەكرێت.
پێشتریش غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی عێراق پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەی بە SNNی ڕاگەیاندبوو، بەمەبەستی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم بەتایبەت پارەی گەنمی ساڵانی 2014 تا 2016 پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی چەند جارێك دیداروو كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق ئەنجامداوە، بەڵێنی ئەوەمان پێدراوە بەدوو قۆناغ سەرجەم پارەی سێ ساڵی جوتیارانی هەرێم ڕەوانەی هەرێمی كوردستان خەرجدەكرێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNكۆی گشتی پارەی ئەو سێ ساڵەی گەنمی جوتیاران كە لای بەغدا بوو، بریتی بوو لە بڕی 557 ملیار دینار، بەڵام پێشتر لە قۆناغی یەكەمدا بڕێك پارە خەرجكراو دابەشكرا، ئەوەی ئێستا ماوەتەوە و خەرجنەكراوە بریتییە لە بڕی 309 ملیاردینار.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
24كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوێت کوشت
22 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوێت کوشت
22 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









