سلاڤۆی ژیژەک: پشتیوانی لە کورد گەرەنتی ئازادی لە هەموو ئێران دەکات

SNN
سلاڤۆی ژیژەک بیرمەند و فەیلەسوفی ناسراوی چەپ وێڕای دەربڕین پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: پشتیوانی لە کورد گەرەنتی ئازادی لە هەموو ئێران دەکات.
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ژیژەک رایگەیاندووە: “خەباتی چەند رۆژی رابردووی خەڵکی ئێران و کوردستان هەڵگری کۆمەڵێک خەسڵەت و تایبەتمەندی گرنگ و سەرنجڕاکێشە. ئەو پێیوایە هاتنە سەر شەقام بە درووشمی “ ژن، ژیان، ئازادی” تیوەری ناسراوی رێژەیی بوونی فەرهەنگیی رەتکردووەتەوە.
ژیژەک ئەم جوڵانەوەیە بەناوەرۆکێکی فمنیستی پێناسە دەکات و پێیوایە ئەم شێوازە لە فمینیزم زۆر کامڵتر لە فمنیزمی رۆژئاواییە کە لەسەر رەتکردنەوە و سڕینەوەی پیاو وەستاوەتەوە.
ناوبراو لەبەشێکیتری پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا باس لە کوردبوونی ژینا ئەمینی دەکات و پێیوایە کە کوردیش بەدەر لە پرسی ناسنامە کۆمەڵێک داواکاری و خواستی هاوبەشی لەگەڵ ناوچەکانیتری ئێران هەیە و هەروەها دەڵێتکە خەڵکی ئێرانیش بۆیان روون بۆتەوە کە بەبێ بوونی ئازادی بۆ کورد هیچکات ئێرانیەکانیش تامی ئازادی ناکەن.
لە پەیامەکەیدا باس لە پێشەنگایەتی کورد ئەکات و پێیوایە پشتیوانی لە کورد گەرەنتی ئازادی لە هەموو ئێران ئەکات. ناوبراو دەڵێت تەنانەت ئەگەر ئەم جوڵانەوەیە سەرکوتیش بکرێت دەتوانێت وەک ئەزموون و وەک ئاگری ژێر خۆڵەمێش درێژە بە زیندوبوونی خۆی بدات.
ژیژەک لە کۆتایی وتەکەیدا باس لە گرفتەکانی دیموکراسی لە رۆژئاوا دەکات و پێیوایە کە ئەم خۆپیشاندانانەی ئێران شتی زۆری تێدایە بۆ ئەوەی رۆژئاواییەکان لێی فێربن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









