
خۆپیشانده‌رانى به‌غدا له‌سه‌ر پردى كۆمارى له به‌غدا | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بهركاهێنانى، فیشەک، گوللـه‌ى پلاستیكى و غازى فرمێسك‌ڕێژ قه‌ده‌غه‌یه له‌دژى خۆپیشانده‌ران، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقیش ده‌ڵێت: “ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌رپرسن له پاراستنى ره‌وتى ئاشتیانه‌ى خۆپیشاندان”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ى تشرینى یه‌كه‌م، خۆپیشاندانى تشرینییه‌كان له به‌غدا ده‌ستیپێكرده‌وه و به هه‌مان دروشم و داواكارییه‌كانى سێ ساڵ پێش ئێستا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داواى چاكسازى و خزمه‌تگوزاریی ده‌كه‌ن. به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، پردى كۆماریی داخراوه و خۆپیشانده‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن بیبڕن.
له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سوڵ، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “پاراستنى ئاشتى خۆپیشاندانه‌كان له ئه‌ستۆى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدادایه و ئه‌وان به وریاییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تووندوتیژى دروستنه‌بێت”.
فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “دۆخى ئه‌منى له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق جێگیره و فه‌رمانمان كردووه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌ك به‌كارنه‌هێنن. ئه‌و ههواڵانهشى كه بڵاوده‌كرێنه‌وه له‌لایه‌ن به‌شێك له میدیاكانه و باس له ئاڵۆزى ده‌كه‌ن دوورن له راستیه‌وه و بۆ نانه‌وه‌ى پشێوین”.
هاوكات مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه رایگه‌یاند، “بەکارهێنانی فیشەک، گوللەی پلاستیکی و غازى فرمێسك‌ڕێژ دژی خۆپیشاندەران قەدەغەیە و هه‌ر هێزێكى ئه‌منی سه‌رپێچى ئه‌م بڕیاره بكات به تووندى سزا ده‌درێت”.
له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ رێگریكردن له دروستبوونى تووندوتیژى دەستەی رايگەیاند، “دووربكه‌ونه‌وه له باوه‌ڕكردن به هه‌واڵى نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چونكه ئه‌وانه ناڕاستن و ده‌یانه‌وێت كه‌شێكى ئاڵۆز دروستبكه‌ن”.
سێ ساڵ پێش ئێستا له به‌غدا خۆپیشاندانى تشرینیهكان ده‌ستیپێكرد و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ى هه‌زار كه‌س كوژران.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









