دەست بەدابەشكردنی هەشتەم بەشەخۆراك دەكرێت و دڵنیاییش بەهاووڵاتیان دەدرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات، لەزۆربەی شار و شارۆچەكان لە كۆتایی دابەشكردنی حەوتەم بەشەخۆراكی هاووڵاتیانداین و لەم هەفتەیەشدا دەست بەدابەشكردنی هەشتەم بەشەخۆراك دەكەین كە پێكدێت لە حەوت ماددەی خۆراكی و كوالیتی ماددەكانیش لە ئاستێكی باشدایە دڵنیاییش دەداتە هاووڵاتیان كە هیچ خۆراك و بەشەخۆراكێك نافەوتێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەكۆتایی هەفتەی رابردوودا، لە زۆربەی شاروشارۆچكەكانی هەرێم دابەشكردنی حەوتەم بەشەخۆراكی هاووڵاتیان كۆتایی هاتووە و هەرلەم هەفتەیەدا دەستدەكەین بەدابەشكردنی هەشتەم بەشەخۆراك بەسەر بریكارەكان و هاووڵاتییاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشەخۆراكی سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش هاتووە، لەم هەفتەیەدا لە سەرجەم ناوچە و پارێزگاكان ئەو مادانەی هاتوون دەدرێنە هاووڵاتییان كە ماددەخۆراكییەكان بریتین لە (زەیت، برنج، دۆشاوی تەماتە، فاسۆلیا و شەكر) هاوكات ماددەكانی دیكەیش دەگەن و دابەشیان دەكەین.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ خۆراك و بەشەخۆراكێك نافەوتێت و ئەوەی دێت دابەشی دەكەین، بەڵام هەندێك جار دوادەكەوێت، بۆ نموونە، لە شارێك مادەیەكی خۆراك دراوە، لە شارێكی دیكە نەدراوە، بەڵام لەكۆتاییدا هەر دێت و دابەشی دەكەین.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









