سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە: سەرۆكی یەکێتی ڕێچكەشكێنی كۆبوونەوەبوو لەگەڵ گەنجان و خوێندكاران

مەهاباد کامیل، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات (بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان تاكە سەركردەبوو كە ئەو ڕێچكەیەی شكاندا ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەنجان و خوێندكاراندا كۆببێتەوە و گوێ لە داواكارییەكانیان بگرێت و دواتر بەرپرسانی دیكەش هەمان ئەو ڕێچكەیان گرتەبەر، جەختیش دەكاتەوە ئەگەر هاوكارییەكانی سەرۆك (بافڵ) نەبووایە ساڵی ڕابردوو پرۆسەی خوێندن پەكی دەكەوت.
د.مەهاباد كامیل، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو ئێستاشی لەگەڵدا بێت ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی هەنگاوێكی گەورەی نا بەوەی كە توانی لە نزیكەوە لەگەڵ گەنجان و خوێندكاراندا كۆببێتەوە بە ڕاشكاوانە گفتوگۆ بكەن و گوێ لە داواكارییەكان بگرن، هەر ئەوەش وایكرد خوێندكاران هیوایەكی زۆریان بە سەرۆك (بافڵ) دروستكرد و دواجار بووەهۆی شكاندنی ئەو ڕێچكەیەی كە پێشتر بەرپرسان ئامادەنەبوون لەگەڵ گەنجان و خوێندكاران كۆببنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، جێگای شانازییە بۆ سەۆكی یەکێتی كە لە ئێستادا بەشێك لە سەركردە و بەرپرسانی دیكە هەمان ئەو ڕێچكەیەی ئەو گرتبوویە بەر بەرامبەر بە گەنجان گرتوویانەتە بەر لەگەڵ گەنجان كۆدەبنەوە،بەڵام ئەوەی گرنگ بوو لەكۆبوونەوەكانی سەرۆك بافڵ لەگەڵ گەنجان و خوێندكاران ئەوبەڵێنانەی بە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە دەدران بەزیادەوە جێبەجێدەكران.
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ساڵی ڕابردوو هاوكاری و بەدەمەوەهاتنەكانی سەرۆكی یەکێتی نەبووایە ئەوا پرۆسەی خوێندن بەجۆرێك لە جۆرەكان پەكی دەكەوت، چونكە ئەوەی ساڵی ڕابردوو بۆ خوێندكاران كرا بەشی چەند ساڵی داهاتووشمان دەكات لە دابینكردنی پێداویستی بەشەناوخۆییەكان و ئامێرە كارەباییەكان كە ئەركی حكومەت بوو بەوكارە هەڵبستێت، بەڵام وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی بۆخۆی هەستا بە گرتنە ئەستۆی ئەو ئەركە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









