نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان و بڕی پارەكەی

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیارە كە لەسەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دەستبكات بە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بەڵام تا ئێستا كۆگاكانی هەڵگرنی نەوت لەسنووری پارێزگای سلێمانی هیچ بڕە نەوتێكیان بۆ دابیننەكراوە، هاوكات لەحاڵەتی دابیننكردنی نەوت دابەشكردنی نەوت لەو شوێنانەوە دەبێت كە ساڵی ڕابردوو نەوتیان وەرنەگرتووە،
بەگوێری ئەو زانیارییانەی كە لەبەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلیمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەستیكردووە بە ئامادەكاری بۆ كۆگاكردنی نەوتی سپی لە پارێزگاكانی هەرێم، بۆ ئەوەی بەگەیشتنی نەوتی سپی ماڵان لە پاڵاوگەكانی ناوخۆ وهەروەها لە بەغداوە دەستبكرێت بە دابشكردنی نەوت لەو شوێنانەوە كە ساڵی ڕابردوو نەوتیان وەرنەگرتووە، هاوكات تائێستاش دیار نییە ئاخۆ نرخی نەوت بە پاڵپشتی حكومەت دەبێت بە نرخی 55 هەزار دابەشدەكرێت یاخود لە حكومەتی عێراقەوە هاوردە دەكرێت و بە نرخی 91 هەزار دینار دەدرێت بەهاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی ڕابردوو 111 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش كراوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو سەرژمێری و داتایانەی كە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی نەوت وكانزاكانی سلێمانی ئامادەكراون، یەك ملیۆن و (284) هەزار و (276) خێزان لە هەرێمی كوردستان هەیە، بۆیە ئەمساڵ پێویستیان بە (257) ملیۆن و (489) هەزار و (200) لیتر نەوتی سپی هەیە، تاوەكو بەسەر ئەو خێزانانە دابەشی بكەن..
پێشتریش كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وەزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەی بە SNNی ڕاگەیاندبوو: ساڵی ڕابردوو تەنها لە %30ی هاووڵاتیان توانیان نەوتی سپی وەربگرن و لە %70ی هاووڵاتیان نەوتیان وەرنەگرت، ئەو نەوتەی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابەشدەكراو پاڵپشتی دارایی دەكرا بە نرخی 55 هەزار دینار و ئەو نەوتەشی لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێم ڕەوانە دەكرا بە نرخی 91 هەزار دینار دابەشدەكرا، هاوكات بۆ هەموو هەرێمی كوردستان پێویستمان بە بڕی 250 ملیۆن لیتر نەوت دەبێت بۆ ئەوەی هەموو مالێك بەرمیلێك نەوت وەربگرێت و بۆ سنوری پارێزگای سلێمانیش پێویستیمان بە بڕی 110 ملیۆن بەرمیل نەوتی سپی دەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









