لەبارەی بڕینی مووچەی خانەنشینان لە دوای مردنیان روونکردنەوە دەدرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
چەند ڕۆژێكە بابەتی بڕینی مووچەی خانەنشینی ئەوكەسانەی كە لەدوای مردنیان هاوسەر یاخود منداڵی خوار 18 ساڵیان نییە بووەتە جێگەی باس و خواسی هاووڵاتیان، بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێمیش لەبارەی بڕینی مووچەی ئەو خانەنشینانە ڕوونكردنەوەدەدات وجەختدەكاتەوە كە پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ئەو مووچانە دەبڕین.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بڕیارە نوێیەكەی وەزارەتی دارایی وئابوری بەو جۆرەیەكە ئەگەر خانەنشینێك كۆچی دوایی بكات ودوای خۆی هاوسەری نەبێت یاخود منداڵی زانكۆ یان پەیمانگا یاخود منداڵی كوڕ یان كچی خوار 18 ساڵی نەبێت ئەوا ڕاستەوخۆ مووچەی دەبڕدرێت و بۆ هیچ كەسێك نییە مووچەی خانەنشینی ئەوكەسە وەربگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر خانەنشینێك لەدوای مردنی خۆی هاوسەری هەبێت ئەوا ڕاستەوخۆ مووچەی خانەنشنیەكە دەخرێتە سەرهاوسەرەكەی، بەڵام ئەگەر هاوسەرەكەشی شووی كردەوە ئەوا مووچەی خانەنشینییەی پێنادرێت و دەبڕدرێت، هاوكات ئەگەر خانەنشینێكیش دوای مردنی منداڵی زانكۆ یاخود پەیمانگای هەبێت دەتواندرێت مووچەی باوكیان وەربگرن، بەڵام ئەگەر زانكۆ یانپەیمانگایانتەواوكردئەوانیش مووچەكانیان دەبڕدرێت.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم ئەوەشی خستەروو،ئەم ڕێكارانی كەگیراونەتەبەر پیشتر هەندێكیان كاریان پێكراوە و هەندێكی دیكەیان ڕێكاری نوێن، ئەوەش پشتبەستن بە یاسای چاكسازی ئەو ڕێكارە نوێیانە گیراونەتە بەر، هاوكات لە ئێستادا سیستەمی ئەلیكترۆنی خانەنشینی لە قۆناغی كۆتاییدایەو هەموو ئەو كەسانەی كە زیادلە مووچەیەكیان هەیە یاخود بەدەر لە ڕێنماییەكان مووچەیان وەرگرتووە ناوەكانیان ئاشكرا دەكرێت و مووچەكانیشیان دەبڕدرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









