
ئاوات شێخ جەناب
SNN
وەزارەتی کاروباری شەهيدان لە روونکردنەوەيەکدا رەتی دەکاتەوە ئاوات شێخ جەناب وەزيری دارايی دوو مووچەی هەبێت و رايگەياندووە: ئاوات شێخ جەناب هیچ مووچەیەکى زیندانى سیاسى وەرناگرێت.
دەقی رونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە
لە پاش دەرچوونى یاسای چاکسازی ژمارە (٢) ى ساڵى (2020) پێویستە ناوی سەرجەم زیندانیانى سیاسی ووردبینی و پێداچوونەوەى بۆ بکرێت و بە فلتەرى لیژنەکانى چاکسازیدا تێپەڕببن و پشتڕاست بکرێنەوە.
هەر بەپێی یاساى چاکسازى هەر زیندانێکى سیاسی لەپاش ١٠ ساڵ بۆى هەیە یەک مووچە یان (مینحە) وەربگرن، واتا ئەگەر مووچەیەکی تری هەبێ ناتوانێت ئەو مینحەیەى زیندانى سیاسی وەربگرێت، لە پاش وەرگرتنى ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران و پشتڕاستکردنەوەیان تەنها بۆ ئەوانە خەرج دەکرێت کە هیچ مووچە و منحەى تریان نییە.
شیاوى باسە بەڕێز(ئاوات شێخ جەناب ) یەکێک بووە لەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانەى کە ماوەیەکى تەمەنى لە زیندانەکانى بەعسدا بەسەر بردووە، ئەو هەواڵە چەواشەکارانەیەش کە بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاسیتیەوە و بەڕیزیان هیچ مووچەیەکى زیندانى سیاسى وەرناگرێت.
ئةوليستی ٥۷٨ ناوەش کە وەزارەتمان بڵاویکردۆتەوە تەنها بۆ پشت ڕاستکردنەوەو ڕاست و درووستی زیندانی بوونیانە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









