سبەینێ دەنگ بە هەموو كابینە وزارییەكەی محەمەد شیاع سودانی نادرێت

محەمەد شیاع سودانی
SNN-عەلی حەمەسەعید
وابڕیارە سبەی پێنجشەممە 27/10/2022 كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بەكابینە وزارییەكەی سودانی بەڕێوەبچێت، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش ئاماژە بەوەدەكات سبەینێ دەنگ لەسەر سەرجەم وەزارەتەكانی كابینەكەی (محەمەدشیاع سودانی) نادرێت بەڵكوو نیوە زیاتری وەزارەتەكان دەنگیان لەسەر دەدرێت پاش ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان هەر لەپەرلەمان متمانە بە وەزیرەكانی دیكەش دەدرێت.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە سبەی دوانیوەڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت بۆ متمانەدان بە وەزیری وەزارەتەكانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، بەڵام سبەی سەرجەم وەزارەتەكان وەزیرەكانیان ئامادە نابن بۆ ئەوەی متمانەیان پێبدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی 24 وەزارەتی حكومەتی عێراقی سبەی دەنگ لەسەر نیوە زیاتری كابینە وزارییەكی محەمەدشیاع سودانی دەدرێت، ئەو وەزارەتانەشی كە دەمێننەوە دوای ڕێككەوتنی لایەنەسیاسییەكان بۆ دیاریكردنی كەسێك بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە وزارییانەی كە ماونەتەوە دواتر هەر لە پەرلەمانەوە متمانەیان پێدەدرێت.
پێشتریش شێروان دووبەردانی پەرلەمانتاری پارتی ئەوەی بە SNN راگەیاندبووكە پشكی كورد لە كابینەكەی (محەمەدشیاع سودانی) چوار وەزارەتە كە بریتین لە وەزارەتەكانی ( دەرەوە، ئاوەدانكردنەوە ونیشتەجێكردن، داد، ژینگە). هاوكات لە كۆی ئەو چوار وەزارەتەش یەكێتی دوای دوو وەزارەت دەكات.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









