بڕی 90 ملیار دینار وەك پشكی هەرێم بۆ دەستكردنەوە بە پێدانی پێشینەی خانووبەرە تەرخانكرا

SNN-عەلی حەمەسەعید
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكردكە بەمەبەستی دەستكردنەوە بە پێدانی پێشینەی خانووبەرە لەلایەن بانكی خانووبەرەی عێراقییەوە بڕی 90 ملیار دینار وەك پشكی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكراوە و تەنها ئەوەماوە ڕێنمایی تایبەتی بۆ دەربكرێت بۆ چۆنیەتی پێدانی ئەو پێشینەیە بە هاووڵاتیان.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەكانمان لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ خزمەتكردنی چین و توێژە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی سودمەندبوونی هاووڵاتیانی هەرێم لە دەستكردنەوە بە پێدانی پێشینەی خانووبەرە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی بانكی خانوبەرەی عێراقمان كردووە و لەگەڵ بەرێوەبەری گشتیی بانكەكە گفتوگۆمان كرد لەبارەی ڕێوشوێنە یاسایی و كارگێڕییەكانی تایبەت بەو بابەتە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن بەڕێوەبەری بانكی خانووبەرەی عێراقەوە بەڵیندراوە كە دەبێت تا هاووڵاتیانی هەرێمیش سوودمەندبن لە پێشینەی خانووبەرە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ هەرێمی كوردستان نزیكەی 90 ملیار دینارە.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بە مەبەستی زیاتر جەختكردنەوە لەسەر ئەو بابەتە و بۆ هەمان مەبەست نوسراوێكمان ئاراستەی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی لیژنەی تایبەتمەند بەهەمان پرس كردووە، بەڵام تائێستا ڕێنمایی خەرجكردنی كردنی پێشینەكە دەرنەچووە بۆ ئەوەی لە هەرێمی كوردستانیش بەو ڕێنماییانە هاووڵاتیان سودمەند ببن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









