نوێترین زانیاری لەبارەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان و كرێنشینان

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژە بەوەدەكات قۆناغەكانی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لە پارێزگا وئیدارە سەربەخۆكان لە قۆناغی كۆتایدان و لەچەند هەفتەی داهاتوودا لەزۆرینەی پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆكان بە كردارەكی دەستدەكەین بەجێبەجێكردنی پرۆژەكە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەكارییەكان بەكۆتا گەیشتوون هاوكات لە سنووری پارێزگای سلێمانیش زەوەی پێویست تەرخانكراوە، بەڵام پێدەچێت گۆڕانكاری لەو شوێنە بكرێت كەدیاریكراوە.
محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بەSNNی ڕاگەیاند: قۆناغەكانی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لە پارێزگا وئیدارە سەربەخۆكان لە قۆناغی كۆتایدان و لە هەفتەكانی داهاتوو لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆبە كردارەكی دەستدەكەین بەجێبەجێكردنی پرۆژەكە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەكارییەكان بەكۆتا گەیشتوون و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی دیكەش دەستپێدەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەندێك پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان هیشتا كۆمەڵێك رێكاری ئیداری وكارگێری ماون جێبەجێبكرێن بۆ ئەوەی لەو شوێنانەش پرۆژەكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە بەتایبەت هەندێ كار و ڕسووماتی زەوییەكان ماون و تا ئێستا بڕی پارەكانمان دیاری نەكردووە بەچەند دەدرێت بە كرێنشینان ئەوە دواتر ڕووندەبێتەوە.
بەرهەم قەرەداغی، سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو شوێنانەی زەوییان دابین كردووە تا ئێستا چەند شارێكن، بۆ نموونە لە سلێمانی لە تانجەرۆ و تاسڵوجە دیاری كراون، بەڵام ئەو شوێنانە دوورن ئەگەر نزیك نەكرێنەوە و نەخرێنە شوێنی خزمەتگوزاری ئەوا پڕۆژەكە جێبەجێ ناكرێت و هیچ وەبەرهێنەرێك وەری ناگرێت، بۆیە لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەكان لە هەوڵی گۆڕینی شوێنی درووستكردنی ئەویەكانەین بۆ جێگایەكی باشتر.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNئەو 20 هەزار یەكە نیشتەجێبوونانەی كە دروستدەكرێن لەرووی ڕووبەرەوە دەكرێن بە سێ جۆرەوە كە بریتین لە 80 مەتری، 100 مەتری و 120 مەتری، هاوكات ئەو كەسانەی كە پرۆسەی هاوسەرگیریان پێكنەهێناوە بۆیان هەیە تەنها سودلە 80 مەترییەكە وەربگرن،.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









