نوێترین زانیاری لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023

بودجەی عێراق
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات لەم كابینەیەی (محەمەد شیاع سودانی) پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دەنێردرێتە پەرلەمان، بەڵام هێشتا دیارنییە پشكی كورد لەپرۆژە یاسای بودجەی عێراق چەند دەبێت و بە چ شێوازێك دەبێت.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی رایگەیاند، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 یەكێكە لە گرنگترین یاساكان كە پەرلەمان بڕیاری لەبارەوە بدات، چونكە كاریگەری لەسەر ئاستی گوزەرانی هاووڵاتییان هەیە و لەم كابینەی (محەمەد شیاع سودانی) پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دەنێردرێتە پەرلەمان، بەڵام هێشتا دیارنییە پشكی كورد لەپرۆژە یاسای بودجەی عێراق چەند دەبێت و بە چ شێوازێك دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەوڵەكانیان بۆ تەواوكردنی پێشنیازی بودجە لەناو پەرلەمانی عێراق خستوەتەگەڕ و دواتریش ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دواتر ناردنی بۆ پەرلەمان لەپێناو پەسەندكردنیدا، هاوكات بودجە پڕۆژە یاسایەكی یەك ساڵەیە كە ساڵانە بەپێی ئەو داهاتە نەوتییانەی بەدەست هاتوون، جگە لەداهاتی باج و گومرگی پەسەند دەكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بڕی داهات لە ساڵێكەوە بۆ ساڵێكی تر جیاوازە، ئەوەش بەگوێرەی نرخی نەوت و داهاتی ناوخۆ گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بۆیە جارێ دیارییە بڕی خەمڵێندراوی بودجەی ساڵی 2023 ی عێراق چەندە و پشكی كوردیش لە سەدا چەندی بۆ دیاری دەكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









