هاووڵاتيانی پێنجوێن رەتی دەکەنەوە نەوت بە 103 هەزار وەربگرن

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەبەرامبەر ئەونرخەی كە بۆ 200 لیتر نەوت دیاریكراوە بدرێت بە هاووڵاتیان، ئەمڕۆ ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی سنووری قەزای پێنجوێن دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی كرد و ڕەتیدەكەنەوە بە نرخی 103 هەزار و 500 دینار نەوت وەربگرن، قایمقامی قەزای پێنجوێنیش دەڵێت “لەگەڵ داواكاری هاووڵاتیانین ونوسراومان كردووە بۆ ئەوەی نرخەكەدابەزێنن بەڵام وەڵام نەدراوینەتەوە بڕیاریشە سبەی لە پێنجوێننەوت دابەشبكرێت.
زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لەگەڵ داواكاری هاووڵاتیانین وپشتگیری ئەوخۆپیشاندانەش دەكەین، چونكە ئەونرخەی بۆ بەرمیلێكنەوت دانراوە زۆرزۆرە و دەبوو حكومەت پێداچوونەوەی پێدابكردبایە، بۆیە هەر جاری پێشووتر كە بڕیار بوو لە پێنجوێن نەوت دابەشبكرێت بەونرخە هاوولاتیان ڕەتیانكردەوە وەریبگرن وئێمەش پشتیوانیمان لێكردن، بۆیەنوسراومان بۆ پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد ئەو نرخە دابەزێنن بەڵام وەڵاممان نەدرایەوە.
ئاكۆ ڕەحیم، یەكێك لەهاووڵاتیانی پێنجوێن كەبەشداری خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی كردووە بە SNNی ڕاگەیاند: نرخی ئەو نەوتەی كە حكومەت دەیداتە بە هاووڵاتیان بە بڕی 103هەزار و 500 دینار نرخێكی زۆرە و لەتوانای بەشێكی زۆری هاووڵاتیاندا نییە بتوانن بەوپارە ئەونەوتە بكڕن، لەكاتێكدا ئەم هەرێمەی ئێمە پڕیەتی لەنەوت و دەبوو بێبەرامبەر بەهاووڵاتیان بدرایە، بۆیە ئەمڕۆش خۆپیشاندانمان كردووە دەمانەوێت بەحكومەت بڵێين كە ڕێگەنادەین بەونرخە نەوت دابەشبكرێت و ئەگەریش وەڵاممان نەدرێتەوە ڕێگەی دیكە دەگرینەر.
خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی پێنجوێن لە كاتێكدایەكە وابڕیارە سبەی چوار شەممە دابەشكردنی نەوت لەسنووری قەزای پێنجوێن وناحییەكانی گەرمك وناڵپارێز بەنرخی 103 هەزار و 500 دینار دەستبكرێت بەدابەشكردنی نەوت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









