ئه‌وانه‌ى 800 هه‌زار دینارى ئاو قه‌رزارن ته‌نیا 200 هه‌زار ده‌ده‌نه‌وه‌ حكومه‌ت

0
604

SNN – عەلی حەمەسەعید
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ده‌رفه‌تێكى ترى داوه‌ته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێوه‌رى ئاویان نه‌به‌ستووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌ك تاوه‌كو 21ى كانونى یه‌كه‌م، پێوه‌رى زیره‌كى ئاو ببه‌ستێت به‌رێژه‌ى 75% لێخۆشبوونى قه‌رزه‌كه‌ى ده‌یگرێته‌وه‌.

به‌پێى بەدواداچوونەكانی SNN بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆكانی هەرێم دەستیكەوتوون، “پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوە هه‌ر ماڵێك پێوەری ئاوی نەبەستووە مانگانە بڕی 80 هەزار دیناری لەسەر هەژمار بكرێت، بەڵام لە ئێستادا وەك پێدانی دەرفەتێك بەو هاووڵاتییانەی كە پێوەری ئاویان نەبەستووە ئەگەر تا 20ى كانونى یه‌كه‌م، پێوەری ئاو ببەستن ئەوا 75%ى قەرزەكانی سەریان لێخۆش بوون دەیانگرێتەوە”.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “ئەگەر هەرماڵێك تا ئەو بەروارەی دیاریكراوە پێوەری ئاو ببەستێت ئەوا لە بری 80 هەزار دینارەكە مانگاتە لەناو سەنتەری شارەكان تەنیا بڕی 20 هەزار و لە سنووری قەزا و ناحیەكانیش مانگانە تەنیا بری 10 هەزار دیناریان بۆ هەژمار دەكرێت و لێخۆشبوونی لە 75% دەیانگرێتەوە. بۆنمونە، ئەگەر ماڵێك لەناو سەنتەری شارەكان پێشتر بڕی 800 هەزار دینار قەرزاری ئاو بووبێت ئەوا ئێستا تەنیا بڕی 200 هەزار دیناریان لێوەردەگرێت و 600 هەزار لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت بۆ قەزا و ناحییەكانیش بڕی 100 هەزار دینار و 700 هەزار لێخۆشبوون دەیانگرێتەوە”.

SNNئه‌وشى زانیووه‌، “ئەگەر هاووڵاتییان تاوه‌كو ئه‌و به‌رواره‌ى دیاریكراوه‌ ئامادەنەبن پێوری ئاو ببەستن، ئەوا بەهەمان شێوەی رابردوو ئەو قەرزەی لەسەریانە وەك خۆی دەمێنێتەوە و مانگانە لەسەنتەری شارەكان بڕی 80 هەزار و لە سنووری قەزا و ناحییەكانیش مانگانە بڕی 45 هەزار دینارییان لەسەر حساب دەكرێت و هیچ لێخۆشبوونێك نایانگرێتەوە”.

له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌كه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 720 هەزار هاوبەشی ئاو پێوەری ئاویان بەستووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this