عێراق و هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستییان بە پێنج ملیۆن تۆن گەنم هەیە بیكەن بە ئارد

كۆگایهكى ئارد | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوكورتهێنانەی كە لەبەرهەمهێنانی گەنمی ئەمساڵ ڕوویدا بووەتەهۆی ئەوەی دوو بەشە ئاردی هاووڵاتیانی هەرێم دوابكەوێت بە راورد بە بەشەئاردی هاووڵاتیانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق، هاوكات ڕوونیشدەكاتەوە كە ساڵانە هەرێمی كوردستان وعێراق پێویستییان بە بڕی پینج ملیۆن تۆن گەنم هەیە بۆ ئەوەی بەشە ئاردی سەرجەم هاووڵاتیان دابینبكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە سەرەتای مساڵدا لە هەرێمی كوردستان تەنها چوار بەشە ئارد بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشكراوە لەكاتێكدا لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق شەش بەشە ئارد بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشكراوە، ئەوەش بەهۆی ئەو كورتهێنانەوەیە كە لەبەرهەم هێنانی گەنم ڕوویداوە لەمساڵدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆپێداویستی ساڵێكی دانیشتووانی عێراق وهەرێمی كوردستان، دەبێت بڕی پێنج ملیۆن تۆن گەنم بكرێت بە ئارد، بەڵام لەمساڵدا بڕی تەنها دووملیۆن و 300 تۆن گەنم بەرهەمهاتووە و نزیكەی لە %50ی گەنم كورتهێنانی هەبووە هەر ئەوەش وایكردووە كە دوو بەشە ئاردی كەمتر لەهەرێمی كوردستان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبكرێت، بەڵام لەكۆتایدا مافی هاووڵاتیان نافەوتێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لە ئیستادا ئامادەكاریی پێویستمان كردووە بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا بەشە ئاردی پێنجەمیش هەر لە ئەمساڵدا دابەش بكەین ئەوەش دوای ئەوەی بڕی ئاردی پیویستمان بەدەست گەیشت پاشان بەسەر بریكارەكانی خۆراكدا دابەشی دەكەین.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









