سودانی لە بەرژەوەندی خانەنشیان ژمارەیەک بڕیاری دەکرد

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌نشینان ده‌ركرد كه لەوانە پێدانی زەوی و پاداشتکردن.
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا عێراقییەکان محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك چاكسازی بۆ پشتیوانی خانه‌نشینان.
سودانی بڕیاری داوه به دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی خانه‌نشین بوون و له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند نه‌بوون.
هەربەپێی بڕیارەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئه‌و رۆژه‌ی فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه و خانه‌نشین ده‌بێت، بڕی 500 هەزار دیناری وه‌ك پاداشت پێده‌درێت، هەروەها مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینبوونه‌كه‌ی به‌جۆرێك بۆ راییده‌كرێت تا له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م مووچه‌ی خانه‌نشینیدا پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت وه‌ربگرێت و پاره‌ی مۆڵه‌ته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی بۆ خه‌رج بكرێت.
سودانی بڕیاریشی داوه كه چاره‌سه‌ركردنی خانه‌نشینان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت له پێشینه بێت و له ساڵێكدا سه‌دا 25 داشكاندنیان له كرێی گواستنه‌وه به هێڵی ئاسمانی عێراق بۆ بكرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









