شاندێکی دەستەی دەستپاکی عێراق دەڕۆنە وڵاتی ئیمارات بۆ هێنانەوەی حەمدیە جاف

حەمدیە جاف
SNN
دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوە رووندەکاتەوە، کە شاندێک لە دەستەکەمان سەردانی وڵاتی ئیماراتی عەرەبی کرد بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرگرتنی ئەو دوو تۆمەتبارە عێراقییەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە وڵاتی ئیمارات دەستگیرابوو و لە ساڵانی رابردوودا دەیان ملیۆن دۆلاری عێراقیان لە ڕێگەی جیاوازەوە دزیبوو، وا بڕیارە بە فرۆکە بهێنرێتەوە بەغدای پایتەخت و لەوێ دادگای بکرێت.
دەستەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە وڵاتی ئیمارات تەواو هاوکاربووە لە دەستگیرکردنی حەمدییە جاف بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی بازرگانی عێراقی (TBI) و بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای بابل، کە چەندین دۆسییەی دزی و سپیکردنەوەی پارەیان لەسەرە و دوای هەڵاتنیان لە عێراقەوە بۆ وڵاتی ئیمارات، ئەو وڵاتە بەڵێنیدا کە هەردوو تۆمەتبار رادەستی عێراق بکاتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکی ئاماژە بەوە کراوە کە شاندە عێراقییەکە، فایلە تەواوەکانی پەیوەست بە سزادانی تۆمەتباران لە حاڵەتەکانی گەندەڵی و بەهەدەردان و گەندەڵکردنی سامانی گشتی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە و بەرەو وڵاتی ئیمارات بەڕێکەوتوون و وا بڕیارە بە پرۆتۆکۆڵێکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەردوو تۆمەتبار بە فرۆکە بهێنرێنەوە بەغدا و لەوێ دادگای بکرێن.
دەستگیركردنەكەی حەمدیە جاف، بەڕێوەبەری پێشووی بانكی بازرگانی لە وڵاتی ئیمارات و هاوكات لەگەڵ سەردانێكی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقدا بوو لە دوو هەفتەی رابردوو بۆ ئەو وڵاتە.
بەپێی زانیارییەکانی دەستەی دەستپاكیی عێراق، تۆمەتبار حەمدیە جاف زیانی بە سامانی گشتی عێراق گەیاندووە بە بڕی یەك ملیار و 116 ملیۆن و 24 هەزار و 778 دۆلار و، 90 ملیار و 786 ملیۆن و 20 هەزار و پێنج سەد دیناری عێراقی.
حەمدیە جاف زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلاری بە نایاسایی دەستكەوتووە، ئەمە جیا لەو پارانەی كوڕ و كچەكانی بردویانە
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









