بڕیارى كۆتایی درا و سیروان بارزانى ناچاره ملیارێك و 65 ملیۆن دۆلار قهرهبوو بداتهوه

سیروان بارزانى، فهرماندهى پێشمهرگه و خاوهنى كۆمپانیاى كۆڕهك تیلیكۆم | فۆتۆ: The Times
SNN
وتهبێژى كۆمپانیاى ئەجێڵیتی كوهیتى رايدهگهیهنێت، سزادانی کۆڕەک تلیکۆم و سیروان بارزانی بە 1.65 ملیار دۆلار کۆتایی و پابەندکەرە و ناچارن پابهند بن به بڕیارهكهوه.
ئهمڕۆ شهممه 1ى نیسان، بەدر ئەلجیعان، راوێژکارێکی باڵای کۆمپانیای مەیسانی هاوبەشی ئەجێڵیتی، بە دەنگی ئەمەریکای راگهیاند، “ئەم هەفتەیە نامەیەک بۆ وەڵامدەرەوەکان [کۆڕەک تلیکۆم و سیروان بارزانی] دەنێرین بە مەبەستی بانگهێشتکردنیان بۆ پێشنیارکردنی پلانی پارەدانیان پەیوەست بە بڕیارەکە”.
وتیشى: “ئەم بڕە لە لایەن ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی، بە گوێرەی یاساکانی ئەو دادگایە، کۆتایی و پابەندکارە. کۆڕەک تیلكۆم و سیروان بارزانی توانای ئەوەیان هەیە لە بەردەم دادگای DIFC داواکاری پێشکەش بکەن بۆ لابردنی بڕیارەکە (ناوبژیوانییەکە لە DIFC بوو)، بەڵام بنەماکانی سەرکەوتنیان لەمەدا تەواو سنووردارە، بۆیەش دەرفەتی ئەوان بۆ گۆڕنی بڕیارەکە زۆر دوورە”.
به وتهى بەدر ئەلجیعان، “دادگای DIFC پێداچوونەوە بە بنەماکانیدا ناکات، بەڵکو تەنیا پێداچوونەوە دەکات بە پرسەکانی سیاسەتی گشتی و دادپەروەری بنەڕەتی لە پرۆسەکەدا”.
سیروان بارزانی، کە خاوەنی كۆمپانیاى کۆڕەک تێلیکۆمە، پێشتر ئاماژهى بهوهكردووه، “ئەو پارەیەی کە دیاریکراوە بڕێکی خەیاڵییە. ئەو بڕەی کە ئەوان باسی دەکەن بە دڵنیاییەوە وەها نابێت وە بێ بنەمایە. ئەو کۆمپانیایەی کە هاتووە و پشکی کڕیوە، بەهای چەندە، تۆ بێیت ملیاری بکەیت…ئەمە شتێکی ناڕەوایە و جێبەجێش ناکرێت بەو شێوازە چونکە ڕاست نییە. دوای ئەوەی تێهەڵچونەوەی بۆ دەکرێت زۆر دادەبەزێت.”
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









