وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه

كێڵگهیهكى نه‌وتى له هەرێمی کوردستان | فۆتۆ: Haider Mohammed Ali / AFP
SNN
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ى نیسان، به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێبكه‌ن، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “نه‌رمیمان نواندووه به‌رامبه‌ر هه‌رێم”.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “نه‌رمیمان نواندووه به‌رامبه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه هه‌نارده‌ى نه‌وت بكه‌ینه‌وه، چونكه به په‌رۆشین ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده له سوودى گشتى و له پێناو پڕكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2023ى عێراق”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “هه‌ركات گه‌یشتینه رێككه‌وتنى كۆتایی له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بڵاویده‌كه‌ینه‌وه”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “له داهاتوودا له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌سه‌ر ورده‌كارییه ته‌كنیكیه‌كانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كه تا ئێستا به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه رێكده‌كه‌وین”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









