شەپۆلێكی چڕی باران بارین بەڕێوەیە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە لەهەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان

SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان لەمساڵدا هێشتا كۆتایی بە وەرزی دابارینی باران نەهاتووە و لە هەفتەی دووەمی ئەم مانگەدا شەپۆلێكی چڕی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە لە هەندێك ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، جەختیش دەكاتەوە بەهەموو پێوەرەكان باران بارینی ئەمساڵ لەساڵی ڕابردوو باشتر بوو هەروەها ساڵی داهاتوو لەمساڵ باشتر دەبێت.
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو بەدواداچوون و پێشبینیانەی لەبەردەستمانداهەن ئەوە دەردەخەن كە هێشتا شەپۆلی باران بارین لەهەرێمی كوردستان كۆتایی نەهاتووە و لەم مانگەدا و لەمانگی داهاتووش بەبڕی جیاواز چەندین شەپۆلی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن نوێترین شەپۆلی باران بارینیش لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەبێت بەتایبەت لەدوای 12ی ئەم مانگەوە شەپۆلی باران بارین دەستپێدەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی زەریای بەستەڵەكی باكور بەڕوی ناوچەكەماندا و هەروەها شەپۆلێكی دیكەی زەریای ئەتڵەسیش دێتەوە ناوچەكە، دەبێتە هۆی ئەوەی ئەوماوەیەی دابارین كە ماوە لەم مانگە و لەمانگی داهاتووش كەشوهەوا تەڕ دەبێت لەڕوی بارانەوەلە نیوەی دووەمی ئەم مانگە بەدواوە، دۆخەكە بەگشتی باش دەبێتەوە لەبارەی باران بارینەوە.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، وەرزی سەرما بەگشتی ئەم مانگەو لەكاتی شەپۆلەكانی دابارین ماوە، بەڵام سەرمای پێشتر نەماوە ئەو سەرمایەی هەیەش تەڕەو لەمانگی داهاتوو سەرما دەكشێتەوە، بۆیە بەگشتی بارانی باش بۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێم و عێراق ماون لەگەڵ دروستبونی هەورە بروسكەی زۆر و لافاو لەناوچە جیاوازەكانی هەرێم و عێراق لە ماوەكانی داهاتوودا.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









