سەرجەم ئەو گرێبەستانەی كە حكومەتی هەرێم بۆ فرۆشتنی نەوت واژۆی كردبوون هەڵدەوەشێندرێنەوە

0
342
كێڵگه‌یه‌كى نه‌وتیی له‌ عێراق | فۆتۆ: AP

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەدوای دەربڕینی ڕەزامەندی حكومەتی هەرێم بە ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم بۆ ئەوەی لە ڕێگەی كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق( سۆمۆ) بفرۆشرێت، لەگەڵیشیدا سەرجەم ئەو گرێبەستانە هەڵدەوەشێندرێنەوە كە لەماوەكانی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم بۆ فرۆشتنی نەوتەكەی لەگەڵ كۆمپانیاكان واژۆی كردبوون و جارێكی دیكە سۆمۆ گرێبەستیان لەگەڵ دەكاتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەپەرلەمانتارانی كورد ەلە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای كۆبوونەوەكانی لایەنی عێراقی و حكومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی بەرپرسانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق ( سۆمۆ ) بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی داهاتوودا دەستبكرێتەوە بە هەناردەكردنی نەوت لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بەرپرسانی كۆمپانیا سۆمۆ بە بەرپرسانی هەرێم و عێراقیان ڕاگەیاندووە كە ئەوان ئامادەنین كار بەو گرێبەستانە بكەن حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت واژۆی كردوون لەبواری نەوتدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر چەندە شاندی هەرێم پێداگیری زۆریان كردووە كە  ئەو گرێبەستانە وەك خۆیان بەردەوام بن و تەنها سۆمۆ سەرپەرشتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بكات، بەڵام لە بەرامبەردا بەرپرسانی كۆمپانیای سۆمۆ سووربوون لەسەر ئەوەی دەبێت سەرجەم ئەو گرێبەستانە هەڵبوەشێندرێنەوە چونكە ئەوان هیچ زانیارییەكیان لەسەر ناوەڕۆكەكەیان نییە و لەبری ئەو گرێبەستانە دەبێت گرێبەستی نوێ‌ واژۆبكرێت و بەنرخی فەرمی نەوتی هەرێمی كوردستان بفرۆشرێت.

هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە كۆمپانیای سۆمۆ ئامادەیی دەربڕیوە كە ئەگەر ئەو كۆمپانیایانەی تا ئێستا گرێبەستیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە بۆ فرۆشتن و دەرهێنانی نەوت ئامادەبن بەردەوامبن لەكارەكانیان دەبێت لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ و بە ئاگاداری حكومەتی عێراقی گرێبەستی نوێ‌ واژۆبكەن، هۆكاری سەرەكی هەڵوەشانەوەی ئەو گرێبەستانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە حكومەتی عێراق راستەوخۆ نەوتی هەرێم بە نرخی فەرمی جیهانی بفرۆشێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this