ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارنامەیەک لەبارەی غەززەوە تاوتوێ دەکات

SNN
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆببێتەوە رەشنوسی بڕیارنامەیەک لەبارەی ئاگربەست لە غەززە تاوتوێ بکات.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی چوارشەممە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کردبوو کە کۆببێتەوە و پرسی راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی شەڕ لە غەززە بخاتە دەنگدانەوە.
دوابەدوای ئەو داوایە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی رەشنووسی بڕیارنامەیەکی ئامادەکردووە و تیایدا دۆخی غەززە بە کارەساتبار ناوهێنراوە و داواکراوە دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیەندرێت.
هەر لە رەشنووسەکەدا کە ئەمڕۆ تاوتوێ دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە داواکراوە پارێزگاری لە مەدەنیەکان بکرێت و بە بێ مەرج سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکرێن.
تائێستا دیار نییە ئەم بڕیارنامەیە پەسەند دەکرێت یان نا، بەڵام ئەمریکا وەک بەهێزترین هاوپەیمانی ئیسرائیل و ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش کە مافی ڤیتۆکردنی هەیە، بڕیارنامەکانی پێشووی ئەنجومەنەکەی لەوبارەوە رەتکردبووەوە.
دوای ئەوەی گۆتێرێس ئەو داوایەی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردبوو، ئیسرائیل بە توندی دژی وەستابووەوە.
ئێلی کۆهێن وەیزری دەرەوەی ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە رایگەیاندبوو، کە گۆتێرێس بووەتە مەترسیەک بۆ سەر ئاسایشی جیهانی.
لە حەوتی مانگی تشرینی یەکەمەوە و دوابەدوای هێرشی چەکدارانی حەماس بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل و کوشتن و رفاندنی بەسەدان کەس، تەلئەبیب هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و بەهۆیەوە بەشێکی زۆری ئەو ناوچەیە خاپوور بووە و جگە لە کوژرانی نزیکەی 15 هەزار کەس، بە سەدان هەزار کەسیش ئاوارەبوون.
بەپێی ئەو ئاگربەستە کاتییەی لە ماوەکانی رابردوودا راگەیەندرا، بەشێک لە بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازادکران، بەڵام سەرلەنوێ شەڕ و پێکدادان دەستیپێکردووەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









