“مافی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەمان هەیە کە دەکرێتەسەرمان”

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا
SNN
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت مافی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەمان هەیە کە دەکرێتەسەرمان.
ئەمڕۆ شەممە پات ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، لۆید ئۆستن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانیدا ئەنجامداوە، لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی پاراستنی سەرباز و کارمەندە ئەمریکییەکان لە عێراق کردووەتەوە.
لایخۆیەوە وەزیری بەرگری ئەمریکا ئیدانەی هەموو ئەو هێرشانەی کرد کە لە بەغدا دەکرێتەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و سەرجەم ئەو هێرشانەی دیکە کە لە عێراقەوە دەکرێنەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان.
لەلایەکی دیکەوە پات ڕایدەر ئاماژەی بەوەش کرد، “لۆید ئۆستن وتویەتی ئەمریکا مافی ئەوەی هەیە کە وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە کە دەکرێنەسەر سەرباز و کارمەندە ئەمریکییەکان”.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرا و باڵیۆزخانەکە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی خستە ئەستۆی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









