گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران بەڕێوەدەچێت

SNN
ئەمڕۆ گەڕی دووەمی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران بەڕێوەدەچێت و چارەنووسی 45 کورسی یەکلایی دەکرێتەوە، کە لە گەڕی یەکەمدا یەکلانەکرابوونەوە و چەند کورسییەکیشیان بۆ شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران بڵاویکردەوە، ئەمرۆ له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، لە 15 پارێزگا و 22 بازنەی هەڵبژاردن چاره‌نووسی 45 كورسی یه‌كلاده‌كرێته‌وه كه له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچكام له كاندیده‌كان نەیانتوانیبوو پێویست بەدەستبهێنن.
رۆژی 1ی ئاداری ئه‌مساڵ گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن له‌ئێران ئه‌نجامدرا وله كۆی 290 كورسیی په‌رله‌مانی ئێران، چاره‌نوسی 245 كورسی له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا یه‌كلایی بوونه‌وە و چاره‌نوسی 45 كورسی دیكه‌ش کەوتە گه‌ڕی دووەمەوە.
وردەکاری ئەو کورسیانەی یەکلانەکراونەتەوە بەم جۆرەیە: له ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات (ته‌ورێز)، شه‌ش كورسی، له ئه‌سفه‌هان یه‌ك كورسی، له ئه‌لبورز یه‌ك كورسی، له خوراسانی ره‌زه‌وی؛ 2 كورسی، له خوراسانی باشور یه‌ك كورسی، له خوزستان سێ كورسی، له زه‌نجان دو كورسی، له فارس پێنج كورسی، له كرماشان دو كورسی، لوڕستان دو كورسی، له گوڵستان یه‌ك كورسی، له مازه‌نده‌ران دو كورسی، له هه‌مه‌دان یه‌ك كورسی، کە 90 کاندید کێبڕکێ دەکەن لەسەر بردنەوەی ئەو کورسیانە.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران‌دا زیاتر لە 61 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، 15 هەزار و 200 کەس خۆیان بۆ پەرلەمان کاندید کردبوو.
رێژەی بەشداری لەو هەڵبژاردنە 41٪بوو ئەمەش بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی دیکەی ئەو وڵاتە زۆر کەمتر بوو.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









