لەماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا لەسەرئاستی هەرێم كەمترین پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەڵەبجە جێبەجێكراوە

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە ئاماژەبەوەدەكات لەماوەی 17 ساڵی رابردوودا كە یاسای وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان دەرچووە، پارێزگای هەڵەبجە كەمترین پڕۆژەی وەبەرهێنانی تێدا جێبەجێكراوە، كە لە كۆی هەزار و 250 مۆڵەتی وەبەرهێنان تەنیا نۆ مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ پارێزگاكە دەرچووە
زانیار حەمە نوری، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە ساڵی رابردوودا تەنها پێنج پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ هەڵەبجە جێبەجێكراوە، لەكاتێكدا كە لە ساڵی 2006 ەوە تاساڵی 2022 تەنها چوار مۆڵەتی وەبەرهێنانی هەبووە و لەماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا تەنها نۆ مۆڵەتی پرۆژەی وەبەرهێنان بەهەڵەبجە دراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەمساڵدا 50 پرۆژەی وەبەرهێنانمان راگەیاند كە زۆرگرنگن بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە سێكتەرە جیاوازەكاندا، خۆشبەختانە 40 داواكاریمان پێگەیشتووە كە لەمساڵدا هەوڵدەدەین شەش لەو داواكارییانە بۆ ئەمساڵ تەواو بكەین و ژمارەی پرۆژە مۆڵەتپێدراوەكان لە نۆ پرۆژەوە بۆ 15 پرۆژە زیادبكەین.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، پلانیان هەیە نەخشەی وەبەرهێنان بۆ پارێزگای هەڵەبجە دروستبكەن، هەروەها ئەو زەویانەی كە كوژاندنەوەیان بۆ نەكراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ كشتوكاڵ یەكلایبكەنەوە، چونكە زەوی ئامادەكراو بۆ وەبەرهێنەران لە هەڵەبجەدا كەمە و دەیانەوێت زیادی بكەن.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









