ئەمریکا لەبارەی هەڕەشەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی وەڵامی ئێران دەداتەوە

SNN
دوای ئەوەی راوێژکاری رابەری باڵای ئێران باسی لەوەکرد، کە ئەگەر هەڕەشەی گەورە بۆ سەر وڵاتەکەیان دروست بکرێت، دوور نییە چاو بە ئاشتیانەبوونی بەرنامە ئەتۆمیەکەیان بخشێننەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەڵامی دایەوە و رایگەیاند: “هەرگیز رێگە نادەن تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”.
کەمال خەڕازی راوێژکاری عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئایینی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا وێڕای ئەوەی جەختی لە ئاشتیانەبوونی بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەکەی کردبووەوە رایگەیاندبوو، ئەگەر هەڕەشە و مەترسی گەورە بۆ سەر وڵاتەکەیان سازبکرێت، دوورنییە تێڕوانینیان بگۆڕێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بەوەی دەکرێت پەنا بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی ببەن.
روانینی ئێران بۆ ئاشتیانەبوونی بەرنامە ئەتۆمیەکەی پشت ئەستورە بە فەتوایەکی پێشووی عەلی خامنەیی لەبارەی حەرامکردنی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیەوە.
سەبارەت بەو لێدوانە نوێیە، ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە: ” ئەمە لێدوانێکی نابەرپرسیارانەیە، هەروەک سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە روونی رایانگەیاندووە، واشنتۆن هەموو هەنگاوێک دەنێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت”.
جەختیکردەوە، بۆ رێگری لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی هەموو بژاردەیەکیان لەبەردەستە، بەڵام لەئێستادا بڕوایان بەوەیە باشترین بژاردە گفتوگۆ و دیپلۆماسییە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









