بەغدا 26 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێم ناردووە

گەنمی جوتیاران
SNN
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا 68 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە و 26 ملیار دیناریش نێردراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا 68 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو ئێستا 26 ملیار دیناری شایستەی دارایی جووتیاران بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە، تاوەکو ئێستا چوار ملیۆن و 670 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران لە سەرتاسەری عێراق وەرگیراوە و، پرۆسەی وەرگرتنیش بەردەوامە.
حکومەتی هەرێم و عێراق ڕێککەوتوون کە ئەمساڵ 700 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دینار دەداتە جووتیاران.
لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 282 هەزار و 660 تۆن وەردەگیرێت، لە پارێزگای هەولێر 228 هەزار تۆن و لە پارێزگای دهۆک 189 هەزار تۆن وەردەگیرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









