
ئاگرگرتنى پاڵاوگه‌یه‌كى نایاسایی له‌سه‌ر رێگاى هه‌ولێر گوێڕ | فۆتۆ: به‌رگری شارستانى هه‌ولێر
SNN
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر هۆشدارى ده‌داته سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى شاره‌كه و ده‌ڵێت: رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه له پاڵاوگه‌یه‌كى نایاسایی له‌سه‌ر رێگاى گوێڕ هه‌ولێر بووه‌ته‌هۆكارى پیسبوونى به‌رگه‌هه‌واى شاره‌كه.
دوێنێ شه‌و چوارشه‌ممه، پاڵاوگه‌یه‌كى نایاسایی له‌سه‌ر رێگاى گوێڕ هه‌ولێر ئاگرى گرت، به‌پێى زانیارییه‌كان تاوه‌كو ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ نه‌كراوه، له ئه‌نجامى رووداوه‌كه سێ ئۆتۆمبێلى به‌رگریی شارستانى سووتان و 10 كارمه‌ندى به‌رگریی شارستانى برینداربوون كه برینى یه‌كێكیان سه‌خته. چاره‌نووسى دوو كه‌س دیارنییه.
به‌هۆى كۆنترۆڵنه‌كردنى ئاگره‌كه، دوكه‌ڵێكى زۆر له به‌رگه‌هه‌واى شاره‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى حوزه‌یران، فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “ئەمڕۆ لیژنەی چاودێری پڕۆژە پیشەسازییەکان سەردانی ئەو پاڵاوگەیەی کردووە کە لە ڕێگەی گوێڕ – هەولێر ئاگری گرتووە. رووداوەکە بووەتە هۆی پیسکردنی بەرگەهەوا و ژینگەی شار بەگشتی”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “پاڵاوگەکە نایاسییە، ئەو پاڵاوگەیە و پاڵاوگە هاوشێوەکانی هیچ مەرجێکی سەلامەتی و ژینگەییان تێدا نییە”.
له ئێستادا 40 تیمى ئاگركوژێنه‌وه‌ى هه‌ولێر سه‌رقاڵى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









