ڤایرۆسێک لە ئیسڕائیل بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا 11 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە
ڤایرۆسی رۆژئاوای نیل
SNN
وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، کە 153 حاڵەتی تووشبوون بە تای “رۆژئاوای نیل” و تۆمارکراوە و تاوەکو ئێستاش 11 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، تای “رۆژئاوای نیل” کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و بەهۆی مێشوولەوە دەگوازرێتەوە.
لەکاتی ئێستادا وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە رێنمایی تەواوی هاووڵاتیان دەکات، ئەو جۆرە دەرمانانە بەکاربهێنن کە دەبێتە هۆی قەڵاچۆکردنی مێشوولە و هۆشداری دەدات لەوەی کە نەهێڵن منداڵەکانیان بچنە ئەو شوێنانەی کە ئەگەری بوونی مێشوولە هەیە.
وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل دەشڵێت:”هەر هاووڵاتییەکمان هەستی بە بوونی نیشانەکانی وەک تا، سەر ئێشەی توند، سەرگێژخواردن و رشانەوە و هەوکردنی غودە لیمفاوییەکان، هەستیاری پێست کرد، راستەوخۆ بروات پشکنین بکات.
کێشەی سەرەکی تای “رۆژئاوای نیل” بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە نیشانەی سەرەتایی زۆر کەمە لە جەستە تا ڤایرۆسەکە تەواو بەرگری جەستە لاواز دەکات، دواتر کە گەیشتە قۆناغی تەواو پێگەیشتن دواتر کەسەکە هەست بە نیشانە قورسەکان دەکات.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









