
SNN
بەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، نزیکەی 46 ملیۆن کەس چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و 392 پارتیش بەشداریی هەڵبژاردنەکەیان کردووە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تەمموز، دەنگدەرانى بەریتانیا چونەسەر سندوقەکانى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى 650 کورسیی پەرلەمانى وڵاتەکەیان و 392 پارت ناویان تۆمار کراوە لە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى وڵاتەکە.
هاوکات، ژمارەی دانیشتووانی بەریتانیا نزیکەى 67 ملیۆن کەسە و بەپێی یاساش لە تەمەنى 18 ساڵییەوە هاووڵاتییان دەتوانن دەنگبدەن و بەپێی ئامارەکان زیاتر لە 46 ملیۆن کەس ئەو مافەیان هەیە، دەنگدەران لە 650 بازنەی هەڵبژاردن لە ئینگلاند، سکۆتلاند، وێڵز و ئێرلەندای باکور دەنگ دەدەن، هەر پارتێکیش بۆ ئەوەی بتوانێت حوکمڕانی وڵاتەکە بگرێتە دەست، پێویستە بەلایەنی کەمەوە 326 کورسی بەدەست بهێنیت.
پارتی پارێزگاران کە 14 ساڵە لە دەسەڵاتە و خاوەنی 344 کورسییە، لەگەڵ پارتی کرێکاران کە خاوەنی 205 کورسی پەرلەمانە، بە رکابەری سەرەکی هەڵبژاردنەکە دادەنرێن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









