
مووچە بودجە
وابڕیارە شاندێکی 15 کەسی لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق ئەم هەفتەیە سەردانی هەرێم بکات، بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتەکە شاندەکە وردبینی لە لیستی مووچەدا ناکەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ 8ی رایگەیاند، شاندی دیوانی چاودێریی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکەن، هاوکات کاری شاندەکە بریتی دەبێت لە وردبینی لە خەرجی و داهاتی مانگەکانی چوار، پێنج و شەشی هەرێمی کوردستاندا دەکات و هەر سێ مانگ جارێک بۆ وردبینی لە خەرجی و داهات دێتە هەرێمی کوردستان و هیچ پەیوەندییەکیان بە وردبینی لیستی مووچەوە نییە.
SNN لهبارهى وردهكارى ئامانجى سهردانى شاندهكه بهدواداچوونى كرد، بهپێى ئهو زانیاریانهى كه له بهرپرسێكى باڵاى وهزارهتى دارایی ههرێم دهستیكهوتوون لهو بارهیهوه، “لەسەر بنەمای یاسای دیوانی چاودێری دارایی ژمارە 31 بۆ ساڵی 2011ی هەمواركراو و بەپێی بڕیاری مادەی (12 بڕگەی دوو) لە یاسای بودجەی گشتی عێراق ژمارە 3 بۆ ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025، فەرمانێكی دیوانی وەزارەتی دارایی عێراق كە بە ژمارەی 1/ 1/ 1/ 21787 لە ڕۆژی 14ى ئابى 2024 ئاراستەكراوە، دەبێت شاندێكی وردبینی لە 15 کەس پێكبهێنرێت و سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن”.
ئهو بهرپرسهى وهزارهتى دارایی ههرێم كه نهیویست ناوى بڵاوبكرێتهوه لهبارهى وردهكارى ئامانجى شاندهكه پهیوهست به زیادبوونى ناوى مووچهخۆران ئهوهشى خستهڕوو، “بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەو شاندە بێنە هەرێمی كوردستان و لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەستبەكارەكانیان بكەن. هاتنی ئەو شاندە بۆ وردبینیكردنە لە كۆی خەرجی و داهات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








