سەرەڕای ڕەزامەندی سەرۆكوەزیران بەڵام وەزیری دارایی عێراق ئامادە نییە واژووی ناردنی پارە بكات بۆ هەرێم

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق | فۆتۆ: Iraq Gov
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی كۆتایی هەفتەی ڕابردوو سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕەزامەندیدا بە خەرجكردنی پارەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام تا ئیستا وەزیری دارایی عێراق سورە لەسەر ئەوەی واژووی ناردنی پارە ناكات چونكە ئەو لیستانەی هەرێم ڕەوانەیان دەكات هەر مانگە و بەجۆرێكە و هاوكات تەوتینی فەرمانبەرانیش نەكراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەرچەندە وا بڕیاربوو كە ئەمڕۆ دەستبكرێن بە ناردنی پارەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم ئەوەش دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی بە خەرجكردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام (تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق ئامادە نییە واژوو بكات بە ناردنی پارە بۆ هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەیف سامی بە سەرۆكوەزیرانی عێراقی ڕاگەیاندووە كە ئەو ناچێتە ژیرباری هیچ كارێكی نایاسایی چونكە هەرێم تا ئێستا پابەند نەبووە بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەران ئەوەش پێشێلكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی هەرێمە لەلایەن بەغداوە، سەرەڕای ئەوەش ئەو لیستانەی كە مانگانە لەلایەن هەرێمەوە ڕەوانە دەكرێت هەر مانگەو بەجۆرێكە بەتایبەت لەڕووی زیادكردنی ژمارەی میلاكی فەرمانبەران.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر وەزیری دارایی عێراق سوربێت لەسەر ئەوەی كە واژووی ناردنی پارە ناكات بۆ هەرێم ئەوا دەبێت سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاستەوخۆ ئەو بەرپرسیارییەتە لە ئەستۆ بگرێت و بەواژووی خۆی پارە رەوانەی هەرێم بكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









