“شاندى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندیى له‌باره‌ى هاوتاكردنى مووچه كۆده‌بنه‌وه”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى و وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر پرسى هاوتاكردنى مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆده‌بنه‌وه، ده‌شڵێت: “داوامانكردووه به‌غدا مووچه‌ى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى هاوتاى مووچه بنێرێت”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى ئاب، كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له شاره‌زوور له‌به‌رده‌م میدیاكان وتى: “ئێمه داوامان كردبوو كه محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ببینین و كۆبینه‌وه له‌گه‌ڵى له‌سه‌ر پرسى هاوتاكردنى مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان، به‌ڵام به‌غدا به ئێمه‌ى راگه‌یاند كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كۆده‌بنه‌وه، بۆیه وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى و وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانى ئه‌وان كۆده‌بنه‌وه”.
وتیشى: “ئێمه داوامان كردووه به‌غدا مووچه بۆ 30 هه‌زار كه‌مئه‌ندامى نوێ ببڕێته‌وه و مووچه‌ى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى بنێرن بۆمان له‌گه‌ڵ مووچه‌كانى تر”.
له‌باره‌ى پرسى ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ى كه ناویان دووباره‌یه، كوێستان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “900 كه‌مئه‌ندامن كه ناویان لاى ئێمه و لاى ئه‌وانیش هه‌یه، له ئێستادا سه‌رقاڵى چاره‌سه‌ركردنین”.
به وته‌ى وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، “هیچ تێبینیه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى نییه”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









