
SNN-
دیاردەی وشكەساڵی وەك هەڕەشەیەكی گەورە لە داهاتووی ژیانی ئادەمیزاد و ئاژەڵ و ژینگە سەیر دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی ئەم دیاردەیە و گۆڕانی ئاووهەوا دیاردەیەكی جیهانییە، بەڵام تاك رۆڵی خۆی هەیە و پێویستە رووبەڕووی ببینەوە چونکە، ئاشكرایە كاریگەریی و دەرهاویشتەی خراپی لێدەكەوێتەوە لەسەر كاری كشتوكاڵی و بەخێوكردنی مەڕوماڵات و چەند بوارێكی دیكە.
لەم بارەیەوە، مەعروف مەجید، سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە SNNـی راگەیاند، گومانی تیا نییە یەکێک لە ئەوانەی پێکهێنەری سەرەکی ژینگەن لە چوار پایە گرنگەکە کە ئاو و هەوا لەگەڵ خاک لەگەڵ هەمەچەشنە زیندەوەرەکانن، کەواتە گرفتی کەم ئاوی یاخود نەبوونی ئاو یەکێک لەو گرفتانەی کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر مرۆڤ هەیە.
مەعروف مەجید، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا گرفتی کەمی ئاو یاخود کەمی ئاوی سەر زەوی و دابەزینی ئاوی ژێر زەوی خەڵک زیاتر هەستى پێ دەکات و دیاردەکانی لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا سەریهەڵداوە، یەکێک لەو کاریگەرییانەی دروستی کردووە، “بەداخەوە کۆچی پێچەوانەیە لە گوندەکانەوە بۆ شار، ئەو کەسانەی کە ئاژەڵدار و خەریکی کاری کشتوکاڵی و کۆمەڵێک بابەتی ترن بەهۆی گرفتی کەم ئاوی ئێستا بۆ نمونە ڕوولە شار دەکەن.”
گرینگیدان بە کشوکاڵ و سامانی ئاژەڵداری و بەخێوکردنی سامانی ماسی و بەروبوومە کشتوکاڵیەکان لە گوند و ئاواییە دوورە دەستەکان و دابین کردنی هەلومەرجی ژیانێکی ئاسایی، بێگومان هانی گوندنشینان دەدات چیتر رێگەی کۆچی شارەکان نەگرنە بەر بەرەو شارەکان کۆچ نەکەن، دانانی پلانێکی سەرتاسەری و بەرفراوان بۆ رێگری کردن لە گەورەبوونی زیاتری شارەکان و گرینگیدانی زیاتر بە گوندو ئاواییە دوورە دەستەکان،دەکرێت یارمەتی کۆچی پێچەوانە بدات و خەڵکی بۆ ژینگەیەکی پاکترو کەشوهەوایەکی سازگارتر و خۆشتر، بەرەو گوندەکان کۆچ بکەن و ئەو فشارە گەورەیەش لەسەر شارو خزمەتگوزاریەکان کەم بێتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەو رێکخراوە ژینگەییە بۆ SNN باسی لەوەکرد، یەکێکی تر لەو گرفتانەی کەم ئاوی دروستی کردووە کە راستەوخۆ کاریگەری بۆ سەر ژیانی مرۆڤ هەیە، لایەنی کشتوکاڵییەکەیە، لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا سیستەمی ئاودێری، کشتوکاڵی یان باخداری یان ئاژەڵداری هەمووی بە شێوەی تەقلیدی بەڕێوەدەچن، نە هاوڵاتی نە حکومەتیش سوودی لە تەکنۆلۆژیای نوێ نەبینیوە کە لە ئێستادا لەسەر ئاستی هەموو جیهان کە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا کاری پێدەکرێت و پشت بە سەرچاوە نوێیەکان یان وزە نوێیەکان دەبەستن یاخود پشت بەو ئامێرانە دەبەستن کە کەمترین بەکارهێنانی ئاوی پێویستە، بەتایبەتی لە سیستەمی دڵۆپاندن، سیستەمی مۆڕەشا کۆمەڵێک هۆکاری تر هەیە کە لە هەرێم وەکو پێویست بوونی نییە.
چەند زانیارییەکی گشتی لەسەر سامانی ئاو لە هەرێمی کوردستان
– زیاتر لە 90% لە هەرێمى کوردستان پشتى بە ئاوى ژێر زەوى بەستووە.
– ساڵانە زیاتر لە 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاو بەفیڕۆدەچێت لە هەرێمى کوردستان.
– تواناى عەمبارکردن لە هەموو بەنداوەکانى کوردستان کەمتر لە 10 ملیار مەتر سێجایە.
– ساڵانە بۆ سەرجەم بوارەکانی مرۆیی، کشتوکاڵ و پیشەسازی، هەرێمی کورستان پێویستى بە (15 – 20 ملیار) مەتر سێجا ئاو هەیە.
– ئاوی هەرێمی کوردستان (30%)ی ئاوی عێراق پێکدەهێنێت.
– بە تێکڕا ساڵانە نزیکەی (47 ملیار) مەتر سێجا ئاو بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت، لەو بڕە تەنیا سوود لە (17 ملیار) مەتر سێجای وەردەگیرێت و (30 ملیار) مەتر سێجای بەفیڕۆ دەڕوات.
لە هەر سێکتەرێک بێت خاک، ئاو یان هەوا بێت تەنانەت لە ناوچوونی ئاژەڵ و باڵندەکان بێت، راستەوخۆ مرۆڤ زەرەرمەند دەبێت کاریگەری لەسەر ژیانی دروستدەکات،”ئێمە تەمەننا ئەکەین ئەم گرفتی وشکە ساڵییە کاتی بێت و ساڵی داهاتوو مەترسییەکە کەمتر بێت، لەبەرئەوەی بە تێکڕای ئەمساڵ بارانبارین لە هەرێمی کوردستان %50 بووە، کە بەڕاستی ئەمە خۆی لەخۆیا کارەساتە، وەک مەعروف مەجید، وتی.
روونیشیکردووەتەوە، ئەگەر تێکڕای بارانی ساڵانە (500) ملیمەتر بێت کە چەند ساڵێکە زۆر لەو بڕەش کەمتر دەبارێت_، ئەوا ساڵانە نزیکەی (20) ملیار مەتر سێجا ئاو دەکات، لەو بڕەش (%30 – 35%)ی دادەچۆڕێتە خوارەوەو کۆگا ئاوییەکان پاراو دەکات” بەڵام ئەگەر ئەو بڕی بارانە کەمبکات بۆ نمونە ببێتە (400) ملیمەتر باران، ئەوا بڕی ئاو (4) ملیار مەتر سێجا کەمدەکات، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەکەی کەمتر ئاو بگاتە ژێر زەوی و کۆگاکانی ئاوی ژێر زەوی پاراو بکات، ئەم داچۆڕینەش بەپێی شوێن جیاوازە، ناوچەی شاخاوی (30% – 35%) دادەچۆڕێتە خوارەوە، بەڵام ناوچەکانی نیشتەجێ و ناوچە پیشەسازییەکان (5% – 10%) دادەچۆڕێتە خوارەوە.
دەشڵێت، بەشێکی زۆری بەنداوەکان ئاوێک کەمی تیا ماوە و ئاوی ژێر زەوی لە هەندێک ناوچە 200 – 300 مەتر دابەزیوە لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کانی و رووبار و تەنانەت ئەو بیرانەی کە هاڵیش کەنراوە وشک بووە.
لە هەرێمی کوردستان، به پێی ئامارێک لە ساڵی 2022 لە ڕێگەی (50 هەزار و 257) بیرەوە ئاو لە ژێر زەوی دەردەهێنرێت، لەم بڕە تەنها (24 هەزار و 257) یان بە یاسایی هەڵکەندراون. بیرە یاساییەکان (51%)ی بۆ خواردنهوهو (45%)ی بۆ کشتوکاڵ و (4%)ی بۆ پیشەسازی بەکاردەهێنرێت.
لە کۆتای قسەکانیشدا مەعروف مەجید وتی، “گومانی تیا نییە ساڵی داهاتوو ئاستی بارانبارین بەم ڕێژەیە بێت مەترسییەکەی زیاتر دەبێت و ئەمەش پلانی دەوێت کە حکومەت لە ئێستاوە کار بۆئەوە بکاتە بەشێک لە بۆند و بەنداوەکان دروست بکات بۆ ئەوەی ئەو بارانانەی کە لە زستانە ئەبارێت، بتوانین سوودی لێببینین و دواتر بەکاریبهێنینەوە.”
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









