عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە

SNN-
SNN-
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی بەشداریی لە هەژدەهەمین کۆنگرەی رۆژی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کە بەیانی ئەمڕۆ لە بەغدا لەلایەن رەوتی حیکمەی نیشتمانییەوە رێكخرا، ڕایگەیاند کە ژنان لە بەرنامەی حکومەتەکەیاندا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە بە باوەڕبوون بە گرنگییان لە گەشەپێدانی هەمەلایەنەدا.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ژنانی عێراق بەشدارییان کردووە لە روبەڕوبوونەوەی ئەو ئاڵنگاری و هەلومەرجەی کە تەواوی عێراقییەکان بەدەستیەوە ناڵاندوویانە لە کاتی روبەڕوبونەوەی چەتەكانی داعشدا، کە کردەوەی ترسناکی توندوتیژی دژی ژنانی عێراقی ئەنجامدا.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئاڵنگارییانە هاندەرێکن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت کە رێگری بکات لە هێرشکردنە سەر ژنان و پەراوێزخستنیان لە ڕێگەی رێوشوێنی خۆپارێزی و یاسادانانەوە.
سەرۆکوەزیران ئەوەشی خستە ڕوو کە گرنگترین پرس لە پاراستنی مافەکانی ژناندا کارکردنە بۆ پەرەپێدانی توانا زانستی و فیکرییەکانیان و وەرگرتنی پۆستی سەرکردایەتیکردنیان، و شانازی بە ئامادەبوونی ژنان لە سەرجەم جومگەكانی دەوڵەتدا دەکەن. جەختیشی کردەوە کە پێویستە ژنان بپارێزرێن لە دەستدرێژی و گێچەڵپێكردن لە رێگەی کلتوری رێزگرتن لێیان و رێگەنەدان بە پێشێلکردنی مافەکانیان، و ئەمەش بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی کۆمەڵگا و حکومەت و دەوڵەتە.
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
3كاتژمێر لهمهوپێشزەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
تهمموز 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
22 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
22 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









