محەمەد حاجی مەحمود: کورد و هەرێمی کوردستان لە ململانێی ئەمریکا و ئێراندا زەرەرمەند دەبن

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هۆشداری لە بارودۆخی سیاسی و ئابووریی ناوچەکە دەدات و جەخت لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکاتەوە.
مەترسییەکانی سەر ئایندەی ناوچەکە و کورد
ڕۆژی سێشەممە 28ـی تەممووزی 2026، لە گوندی گوڵەخانە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی محەمەد حاجی مەحمود کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە گۆڕەپانی ململانێی هێزەکان، ئەمەش ئایندەی ناوچەکەی ڕووبەڕووی مەترسی وێرانکاری کردووەتەوە. باس لەوەش کرا کە لە سووریا داوای هەڵوەشاندنەوەی هێزە کوردییەکان دەکرێت و لە تورکیاش پڕۆسەی ئاشتی تەنیا بۆ لاوازکردنی بزووتنەوەی کورد بەکاردێت.
بنبەستی سیاسی لە هەرێمی کوردستان
محەمەد حاجی مەحمود تیشکی خستە سەر ناتەبایی نێوان هێزە سیاسییەکان و ڕایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 20 مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکاندا، هێشتا نەتوانراوە پەرلەمان کارا بکرێتەوە و کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت. سەرۆکی حزبەکە هۆشداری دا کە پەرتەوازەیی نێوان پارتی و یەکێتی و دۆخی “نەشەڕ و نەئاشتی” نێوان ئەمریکا و ئێران، زیانی گەورە بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.
پڕۆژەی پێکهێنانی ئەنجوومەنی سیاسی
کۆبوونەوەی سەرکردایەتی سۆسیال دیموکرات، پڕۆژە پێشنیازێکی محەمەد حاجی مەحمودی بۆ پێکهێنانی “ئەنجوومەنێکی سیاسی” تاوتوێ کرد. ئەم پڕۆژەیە لەم قۆناغەدا بە پێویستییەکی حەتمی بۆ هەرێمی کوردستان هەڵسەنگێندرا و پەرۆشی هێزە سیاسییەکانی دیکە بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە بەرز نرخێندرا، وەک هەوڵێک بۆ یەکخستنی نێوخۆیی.
ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە فشارەکانی بەغدا و دواکەوتنی مووچە کرا. ئاماژە بەوە کرا کە هاونیشتمانیان لە دۆخێکی قورسدا دەژین و پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانە تووشی کەمبوونەوە و گرانبوونی نرخ بوونەتەوە. حزبی سۆسیال دیموکرات داوای کرد هەرچی زووە هەوڵبدرێت بۆ ئاساییکردنەوەی بژێوی خەڵک و دابینکردنی ئاسانکاری بۆ ژیانی هاووڵاتییان.
یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی حزب
تەوەری کۆتایی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە کاروبارە ڕێکخراوەییەکان و ئامادەکاری بۆ ڕۆژی 8ـی ئاب، کە هاوکاتە لەگەڵ یادی یۆبیلی زێڕینی (50 ساڵەی) دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان. ئۆرگانەکانی حزب ڕاسپێردران کە ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ ئەوەی یادەکە لە ئاست مێژووی خەبات و قوربانییەکانی حزبەکەدا بێت.
هەواڵی زیاتر
-
بڕیارێکی ترەمپ نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاند
9 خولهك لهمهوپێش -
بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی حکومی درا
21كاتژمێر لهمهوپێش -
هۆکاری دەرنەکەوتنی موجتەبا خامنەیی ئاشکرا بوو
22كاتژمێر لهمهوپێش -
قەیرانی غاز لە سلێمانی کۆتایی دێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بڕیارێکی ترەمپ نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاند
9 خولهك لهمهوپێش -
بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی حکومی درا
21كاتژمێر لهمهوپێش -
هۆکاری دەرنەکەوتنی موجتەبا خامنەیی ئاشکرا بوو
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









