
SNN-
ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ی تەممووزی 2026،ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و چەند دۆسەیەکی گرنگی ناوخۆیی و پەیوەندیدار بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ تاوتوێ کرد.
سەرکۆنەکردنی هێرشە تیرۆریستییەکان
لە سەرەتای کۆبوونەوەدا، ئەنجومەنی وەزیران نیگەرانیی قووڵی خۆی لە بەردەوامبوونی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەربڕی و بە توندترین شێوە سەرکۆنەی کردن. جەخت کرایەوە کە ئەم هێرشانە هەڕەشەیەکی مەترسیدارن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم و عێراق، و دووپاتیش کرایەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە پاڵپشتی ئاشتی و گفتوگۆ بووە و هەرگیز سەرچاوەی گرژی نەبووە.
دۆسیەی سووتەمەنی و کارەبا
لە بڕگەی یەکەمدا، ڕاپۆرتێک لەبارەی هەوڵەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین و سووتەمەنی و دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز پێشکەش کرا. ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری تەواوی ڕێکارەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە قۆرخکاری، چاودێریکردنی کوالێتی و دابینکردنی ئاسانکاری بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بە نرخێکی گونجاو دەستیان بە سووتەمەنی بگات. هەروەها داوای مافی دەستووریی هەرێم کرا لە وەرگرتنی بەشی خۆی لە نەوتی تەرخانکراو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ لەسەر ئاستی عێراق.
ئامادەکاری بۆ بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2027
لە بڕگەی دووەمدا، دۆسەی ئامادەکردنی پێشنیارەکانی بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2027 خرایە ڕوو. ئەنجومەنی وەزیران هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و پلاندانانی ڕاسپارد کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان، تێڕوانینی یەکگرتووی حکومەت و خشتەی داواکارییەکانی هەرێم ئامادە بکەن، بە ئامانجی چەسپاندنی مافە دەستوورییەکان و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوازێکی یەکسان لەگەڵ سەرجەم ناوچەکانی دیکەی عێراق. هەروەها بڕیار درا کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان ساز بکرێت.
پرۆژەیاساکانی قەرزکردن و ژمێرەی کۆتایی
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاساکانی قەرزکردن، بەخشین و هاوکاری و پڕۆژەی یاسای پەسەندکردنی ژمێرەی کۆتایی (2012 تا 2015) کرا. ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە مافی دەستووریی هەرێم لە وەرگرتنی شایستەکانی لە هەر قەرز و بەخشینێکی نێودەوڵەتیدا بپارێزراو بێت و بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی تێیدا ڕەچاو بکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
بڕیارێکی ترەمپ نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاند
3 خولهك لهمهوپێش -
بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی حکومی درا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
هۆکاری دەرنەکەوتنی موجتەبا خامنەیی ئاشکرا بوو
22كاتژمێر لهمهوپێش -
قەیرانی غاز لە سلێمانی کۆتایی دێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بڕیارێکی ترەمپ نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاند
3 خولهك لهمهوپێش -
بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی حکومی درا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
هۆکاری دەرنەکەوتنی موجتەبا خامنەیی ئاشکرا بوو
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









