مانگی ئاب لە تەمموز گەرمتر دەبێت

0
56

SNN

کەشناسێکی کورد ڕایگەیاند، مانگی ئاب بەراورد بە مانگی تەمموز گەرمتر دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت چەندین شەپۆلی گەرمای بەتین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: سەبارەت بەمانگی ئاب بەگشتی زۆربەی ساڵەکان ئەو مانگە گەرمتربووە لە مانگی تەمموز بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بۆ ئەمساڵیش بەراورد بە مانگی تەمموز بەهەمان شێوە گەرمتر دەبێت و ئەگەری هاتنی شەپۆلی بەتینی گەرمای تیا دەبێت، بەڵام بە بەراورد بە مانگی ئابی ساڵانی رابردوو یاخود تێکرایەکانی پلەی گەرمی لەو مانگەدا بەگشتی پێشبینی دەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان باشتر بێت نزیک نۆرماڵ بێت.

لە بارەی بارانبارین و پایزی ئەمساڵیشەوە دەڵێت: دیاردەی ئێڵ نینۆ تا دێت بەهێزتر دەبێت کە ئەمەش بۆ پایزی ئەمساڵ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لەکەش و هەوای ناوچەکە و جیهان دروستەکات، کە ئەنجامەکانی ئەرێنی دەبن بۆ ناوچەکانمان و پایزێکی پر باران دەرەخسێنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this