ئەمبەرین زەمان: راپۆرتەكەی ئەلمۆنیتۆر راستەو زۆرینەی سوپای ئەمریكا لە هەولێر كشاونەتەوە

سوپای ئەمریکا لە عێراق
SNN
ئەمبەرین زەمان، گەورە پەیامنێری ماڵپەری “ئەلمۆنیتۆر” دەڵێت: لە کاتێکدا تێگەیشتنم هەیە بۆ رای هەندێک لە هاوڕێ کوردەکانم بۆ باوەڕنەکردن بەو راپۆرتە تایبەتەکەم سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تا ڕادەیەک سەرم سوڕماوە.
1-راپۆرتەکە وردە. زۆرینەی سەربازەکان بە كرداری کشاونەتەوە. موشەکەکانی پاتریۆت نەماون. لەگەڵ ئەوەشدا هێزی تایبەت لە شوێنی جیاجیا بەردەوام دەبێت. پێموایە فەرەنسییەکانیش لەوێ هێزی تایبەتیان هەیە، بەڵام بوونی سەربازی ئەمریکا لە عێراق تاڕادەیەکی زۆر کۆتایی هاتووە، یان لە ڕێگای کۆتاییدایە.
2- بە هەر حاڵ، بەپێی ئەو رێککەوتنانەی لەگەڵ بەغداد کراون، دەبێت تا 30ی ئەیلول بکشێنەوە، لە بەرامبەر بەردەوامی هێرشەکانی ئێران، خشتەكەیان خێراتر کرد. موشەکەکانی پاتریۆتیان گواستەوە بۆ شوێنێکی تر، لەوانەیە بۆ ئوردن بێت. تا ئێستا نەمتوانیوە ئەمە پشتڕاست بکەمەوە. بەڵام کۆگای موشەکی پاتریۆت لە ئەمریکا بەخێرایی کەم دەبێتەوەو کەمیی بەرهەمهێنان بەس نییە بۆ قەرەبووکردنەوەی.
3- دواجار ئەمە پەیوەندی بە کوردەوە نییە. ئەمریکا لە باشوری کوردستان بوو بۆ بەرژەوەندی خۆی، رێك هاوشێوەی رۆژاڤا. کاتێک گوتمان لەوێش دەکشێنەوە، کاردانەوەیەکی زۆرمان بیست. دۆخەكە تا ئاستێكی زۆر بەوشێوەیەیە.
لە سلێمانى دابەشکردنى بەنزینى 750 دینارى دەکرێتە تاک و جووت
20كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی پێشمەرگە: دابەشکردنی مووچە بە شێوازی پێشوو کۆتاییهات
21كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە
ئهیلول 18, 2026
هەواڵی زیاتر
-
واشنتن پۆست: زیانە گیانییەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئێران زۆرترە لەوەی ڕادەگەیەنرێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانو جەژن دیاریکران
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
واشنتن پۆست: زیانە گیانییەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئێران زۆرترە لەوەی ڕادەگەیەنرێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









