تاران: تاوەکو واشنتن بەردەوام بێت لە گەمارۆی دەریایی، هیچ گۆڕانکارییەک لە گەرووی هورمز ڕوونادات

SNN-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ عومان بەردەوام بووە، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ عومان بەس نییە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و لە ئێستادا هیج گفتوگۆیەکیان لەگەڵ ئەمریکادا نییە.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ سەڵتەنەی عومان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ پاراستنی ئەمنی مەلاحە لە گەرووی هورمز بەردەوام بوون.
وتیشی: لە ئێستادا هیچ شێوازە گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا بەڕێوە نایچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی گەرووی هورمزدا ڕووئەنادات، تاوەکو ئەوکاتەی واشنتن لە دەستدرێژی و گەمارۆ دەریاییەکەی بەردەوام بێت و ڕێککەوتنیش لەگەڵ عومان بە تەنهایی بەس نییە بۆ سەرلەنوێ کردنەوەی گەرووی هورمز.
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانمان کراوەیە
ئهیلول 16, 2026
هەواڵی زیاتر
-
واشنتن پۆست: زیانە گیانییەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئێران زۆرترە لەوەی ڕادەگەیەنرێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانو جەژن دیاریکران
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
واشنتن پۆست: زیانە گیانییەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئێران زۆرترە لەوەی ڕادەگەیەنرێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









