ڤیتۆی ئه‌مه‌ریكا ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق په‌كده‌خات

تۆم باراک و عەلی زەیدی
SNN
گفتوگۆ و پێشنیازه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه به‌تاڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه و سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ڤیتۆی تۆم باراك دوو كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و واشنتنیش نایه‌وێ پێشینه‌ی كاری حكوومه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كان بێت، به‌ڵكوو مه‌به‌ستیه‌تی كاری یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی حكوومه‌ت چه‌كداماڵینی میلیشیاكان بێت.
له دوا كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، كه به‌منزیكانه پۆسته وه‌زارییه به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا حكوومه‌ته‌كه‌ی زه‌یدی تا ئێسته 14 وه‌زیری هه‌یه و نۆ پۆستی وه‌زاری به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه.
سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی “شه‌رق ئه‌وسه‌ت” كردووه و ده‌ڵێ، ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی له‌سه‌ر پۆسته‌كان گرفتێكن، ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكایش له‌و كاره به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، وای كردووه كه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان ماوه‌یه‌كی زۆر بخایه‌نن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه دووپاتی كرده‌وه، ڤیتۆ و هێلی سوور كه لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی و به دیاریكراوی تۆم باراكی نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و ناوانه‌ی پێشنیازكراون، له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگییه‌وه، گرفتێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌یه و وا ده‌رده‌كه‌وێ خواستی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه نییه كه حكوومه‌ت پڕ بكرێته‌وه، به‌ڵكوو مه‌به‌ستیه‌تی سه‌ره‌تا دۆسیه‌ی چه‌كداماڵینی میلیشیاكان یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌وه به‌لای واشنتنه‌وه له هه‌موو شتێك گرنگتره.
هەواڵی زیاتر
-
دابەشکردنی سەبەتەی 5ـی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
57 چرکە لهمهوپێش -
وائیلی:داهاتى یه‌ك مانگى ده‌روازه‌كانى عێراق 500 ملیار دینارى تێپه‌ڕاند
2كاتژمێر لهمهوپێش -
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مووچەی مانگی ئاب دوا دەكەوێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دابەشکردنی سەبەتەی 5ـی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
57 چرکە لهمهوپێش -
وائیلی:داهاتى یه‌ك مانگى ده‌روازه‌كانى عێراق 500 ملیار دینارى تێپه‌ڕاند
2كاتژمێر لهمهوپێش -
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مووچەی مانگی ئاب دوا دەكەوێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









