نیوەی بەشداربووانی کارەبا لە مانگی حوزەیراندا کەمتر لە 34 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە

SNN-
بەپێی داتاکانی پڕۆژەی ڕووناکی، لە مانگی حوزەیراندا نیوەی هاوبەشانی پڕۆژەکە لە هەرێمی کوردستان کەمتر لە 34 هەزار دینار پارەی کارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تێکڕای ماوەی خولی پسوولەکە بۆ زۆرینەی هاووڵاتیان 43 ڕۆژ بووە و تێیدا کێشەی پسوولەی سفر بۆ بەشێک لە هاوبەشان چارەسەر کراوە.
پڕۆژەکە ئاماری وردی بۆ پارێزگاکان خستووەتە ڕوو و ڕایگەیاندووە کە نیوەی دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە 27 هەزار دینار، سلێمانی 30 هەزار دینار، هەولێر 36 هەزار دینار و دهۆکیش 38 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە، و بڕیارە کێشەی پسوولەی سفر بۆ ئەو هاوبەشانەی ترمان کە ماون لە خولەکانی داهاتوودا یەکلایی بکرێتەوە.
هاوکات پڕۆژەی ڕووناکی جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەهۆی پەیڕەوکردنی نرخە نوێیەکانەوە، 80%ـی هاووڵاتییان و بەتایبەت چینە کەمدەرامەتەکان، ئێستا پارەیەکی زۆر کەمتر دەدەن بەراورد بەو تێچووە زۆرەی کە پێشتر لە ڕێگەی مۆلیدەی ئەهلی و کارەبای نیشتمانییەوە خەرجیان دەکرد.
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026کچە قوتابییەک لە ئاهەنگی دەرچوونی گیانی لەدەستدا
تشرینی دووهم 13, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









