مژدە بۆ فەرمانبەران؛ وەزارەتی دارایی بڕیاری کۆتایی لەسەر پلەبەرزکردنەوە دا

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم
SNN-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی 8ـی 2026 دەرچووە، ڕێکارە نوێیەکانی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند.
بەپێی ئەو نووسراوەی کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە، بڕیاردراوە بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە پلە (10) بۆ پلە (1)، بەمەرجێک ڕێکارەکان بەپێی ڕێنماییە داراییەکان و یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە (22)ـی ساڵی 2008 جێبەجێ بکرێن.
وەزارەتی دارایی جەخت دەکاتەوە کە ئەم بڕیارە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی مافی فەرمانبەران و مووچەخۆرانە، هەروەها داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات پابەند بن بە دابینکردنی جیاوازی مووچە و دەرماڵە و شایستە داراییەکانی ساڵانی ڕابردوو، بەو مەرجەی ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوە بەپێی خشتە هاوپێچەکان و ڕێنماییەکان بێت.
پێشتر ئەم پڕۆسەیە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوو، بەڵام بەم بڕیارە نوێیە، دەرگایەک بۆ کۆتاییهێنان بە چاوەڕوانیی ساڵانی ڕابردووی فەرمانبەران و گێڕانەوەی مافە داراییەکانیان کرایەوە.

هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
8كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
8كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









