ئەنجوومەنی وەزیران پرسی یەکخستنەوەی پێشمەرگە و مووچەکانیان تاوتوێ دەکات

0
2

SNN

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کاتژمێر 10ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی ئەیلوولی 2026 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت؛ ئەم دانیشتنە لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو تەواوبوونی پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی 11 فیرقەی سەربازیدا بە فەرمی ڕاگەیەندرا.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، پڕۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە و داڕشتنی نەخشەڕێگای قۆناغی داهاتوو لەسەر مێزی گفتوگۆ یەکلایی دەکاتەوە. ئەم کۆبوونەوەیە بەستراوەتەوە بە هەوڵەکانی حکومەت بۆ هاوتاکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هێزە فیدراڵییەکان، لەپاڵ چەسپاندنی چەند بڕیارێکی ئابووریی هاوبەش لەگەڵ بەغدا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی وەزیران دۆسیەیەکی یاسایی و دارایی تاوتوێ دەکات کە لەلایەن وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێشکەش کراوە؛ بابەتەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنی پێشنیازی جێبەجێکردنی یاسای فیدراڵیی کۆمپانیا گشتییەکان ژمارە 22ـی ساڵی 1997ـی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستاندا، بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی کۆمپانیا گشتییەکان بەپێی یاسا فیدراڵییە کارپێکراوەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this