ئەحمەد شەرع: خوێندن لە ناوچە کوردنشینەکان بە زمانی کوردی دەبێت

0
9

SNN

ئەحمەد شەرع بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە وتارێكدا لە ئەنجومەنی ئەتڵانتیک ڕایگەیاند، داننان بە مافە کولتوری و زمانییەکانی کورد ئەرک و مافێکی ڕەوا بوە و دوای 100 ساڵ پێشوازییەکی گەرمی لێ کراوە. شەرع ئاماژەی بەوەکرد کە پێش یەکخستنەوەی ناوچەکان، مەرسومی ژمارە 13ی دەرکردوە و ئێستا تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەتی پەروەردە خەریکی ئامادەکاریی پێویستن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری خوێندن بە زمانی کوردی.

سەرۆکی سوریا باسی لە یەکخستنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کرد و وتی، دوای ڕێککەوتن لەگەڵیاندا، ئێستا دەوڵەت کۆنتڕۆڵی نزیکەی تەواوی خاکی سوریای بەدەستەوەیە. شەرع جەختی کردەوە کە پێویستە جیاوازی بکرێت لە نێوان گروپە چەکدارەکان و کۆمەڵگەی کورد، چونکە گروپە چەکدارەکان نوێنەرایەتیی هەمو گەلی کورد ناکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this