موبەریدەو فێنککەرەوەکان هەڵگرنەوە پلەکانی گەرما 5 بۆ 7 پلە دادەبەزێت

کەشوهەوا
SNN
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، موبەریدەو فێنک کەرەوەکان ئامادەکەن بۆ هەڵگرتنەوەو وەرزی دابارین لەسەرتاسەری ناوچەکان دەستپێدەکاتو پلەکانی گەرما بەشێوازی بەرچاو دادەبەزن 5 تا 7 پلە :
هەرچەند لەڕۆژانی داهاتوودا و بەتایبەت بۆ سەرەتای هەفتە پلەکانی گەرما بۆ کۆتا مەوداکانی سەرەتاکانی ئەم پایزە لە ئاستی بەرزدا دەمێنەوە تا 2 پلەی سیلیزی تریش بەنسبەت ئێستاوە بەرز دەبنەوە لەزۆربەی ناوچەو لەهەندێ شوێن تا 3 پلەو بەهۆی جێگیر بوونی بەرزەپەستانێک لەچینە بەرزەکانی هەوادا کەدەبێتە قەتیس بوونی گەرمی .
لە مەودای کۆتاییەکانی ئەم مانگەو سەرەتاکانی مانگی داهاتوو هەرێمی کوردستانو ناوچەکە بەگشتی دەکەوێتە ژێر کاریگەری دوو نزمە پاڵە پەستۆی یەک لەدوای یەکی دەریای ناوەڕاستەوە ، بەو هۆیەوە ئەگەری هاتنی شێ لە هەردوو دەریای ناوەڕاستو سورەوە کراوەیه بەو هۆیەوە حاڵەتی بارانو هەورە بروسکە ناو بەناو له ومەودایەی ئاماژەمان پێداوە سەرجه م ناوچەکان دەگرێتەوە کاریگەری و بڕەکەی لەگۆڕاندایە و پێش هاتنی هەوڵدەدەین زانیاری زیاتری لەسەری بڵاو کەینەوە هەر لەکۆتایەکانی ئەم مانگەوەو بەولاوە پلەکانی گەرما لەتەواوی ناوچە بەڕێژەی بەرچاو دادەبەزن 5 بۆ 7 پلەی سیلیزی و ئەمەش کۆتایی بەهەڵکردنی موبەریدەو فێنک کەرەوەکان بەگشتی لەناوچەکان دێنێت . دوای ئەم حاڵەتە فراوانە شەپۆلەکانی دابارین بەکاریگەری زیاترو بەچڕی دەرگایان بۆ دەکرێتەوە.
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026کچە قوتابییەک لە ئاهەنگی دەرچوونی گیانی لەدەستدا
تشرینی دووهم 13, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









