چەکی ئەتۆمیمان ناوێت و دەبێت ئەمریکا بڕیار لەسەر راگرتنی جەنگ بدات

0
0

SNN

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە گفتووگۆیەکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (فۆکس نیوز)ـی ئەمریکی رایگەیاند کە وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک بەدوای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیدا ناگەڕێت و ئامادەیە پرۆگرامەکەی بخاتە ژێر پشکنینی نێودەوڵەتی؛ هاوکات جەختی کردەوە کە تاران نایەوێت شەڕ بەردەوام بێت و ئەوە واشنتنە کە دەبێت بڕیار لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگ بدات.

لای خۆیەوە پزیشکیان رەتیکردەوە کە ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمیدا بێت و گوتی، “رێبەری باڵای شەهیدمان پێشتر چەندین جار رایگەیاندبوو کە بەپێی فەتوای ئایینی، چەکی کۆمەڵکوژ حەرامە و نایاساییە.”

پزیشکیان ئامادەیی تارانی دەربڕی بۆ کەمکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بە مەبەستی رەواندنەوەی نیگەرانییەکان و گوتیشی، “ئێمە گوتوومانە ئامادەین پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە؛ ئەمە گرفتێکی ئەوتۆ نییە و ئامادەین خۆمان بخەینە ژێر چاودێری و پشکنینی نێودەوڵەتییەوە.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this